بانگکرانی هاووڵاتییەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی سنە
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فواد شەعبانی"، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"، سەر بە شاری سنە، بانگی ئیتلاعاتی ئەم شارە کرا و لێپرسینەوەی لێ کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فواد شەعبانی"، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"، سەر بە شاری سنە، بانگی ئیتلاعاتی ئەم شارە کرا و لێپرسینەوەی لێ کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێک بە ناوی "محەممەد گەنجە"، کوڕی ڕەحمان و خەڵکی پیرانشار بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی ڕەشەمە، لاوێکی کورد بە ناوی "محەممەد تۆفیقی"، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "چۆمان"، سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی کورد بە ناوی "زانیار فەتاحییان"، تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی خالید، خەڵکی بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی داداگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە ١٨ مانگ بەندکرانی تەعزیری سزا درا.
ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی ڕەشەمە، ئەرسەلان خودکام، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی مەهاباد، بۆ یەکەمین جار لە ماوەی بەندکرانیدا لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ، نێردرایە مورەخەسی.
ڕۆژی سیشەممە، ٢٢ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەمەد شابۆیی"، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "شاوانە"، سەر بە شاری شنۆ، بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی ڕەشەمە، دانا لەنجاوایی چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی ئازاد کرا.
محەممەد مورادی نەساری، شاعیر و نووسەری خەڵكی ئیلام و خوێندکاری دوکتۆرای وێژەی زانکۆی کوردستان کە خەزەڵوەری ئەمساڵ پاش دەرچوون لە تاقیکاریی مامۆستایەتی لە یەکێک لە قوتابخانەکانی سنەدا دەستی بە وانەوتنەوە کردبوو، بە هۆی گوشاری ناوەندە…
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ی ڕەشەمە، سامان یاسین (سەیدی)، هونەرمەندی کوردی خەڵکی شاری کرماشان و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لە نەخۆشخانەی دەروونیی ئەمین ئاباد (ڕازی)ی شاری ڕەی تارانەوە بۆ بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج ڕاگوێزرا.
ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی ڕەشەمە، پێدرام حوسێنپەناهی، زوبەیر حوسێنپەناهی و عەباس حوسێنپەناهی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "قورووچای"، سەر بە شاری دێولان بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە گرتنگە ئازاد کران.