یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

کیانووش چراغی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئیلام کرا

ڕۆژی شەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کیانووش چراغی، هاووڵاتیی خەڵکی دێهلۆڕان پاش بانگهێشتکران بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکانی ئەم شارە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئیلام کرا.

١١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤
کوردستان

دیواندەرە؛ ئومید قەدیمی بە بەندکران و پێبژاردنی سزای نەختی مەحکووم کرا

ئومید قەدیمی، برای فواد قەدیمی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن دادگای ئینقلابی دیواندەرەوە بە ٤٠ مانگ بەندکرانی تەعزیری و پێبژاردنی سزای نەختی مەحکووم کرا.

١١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ دیواندەرە
کوردستان

شنۆ؛ ئازادیی کاتیی شەهرام شاهی بە دانانی بارمتە و بەردەوامیی ماوەی دەسبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی دیکە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە دەستی کوردپا گەیشتوون، ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، شەهرام شاهی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆ پاش ١١ ڕۆژ دەسبەسەرکران و لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی…

٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ شنۆ
کوردستان

کۆڵبەرێک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی میراوێی سەردەشت گیانی لەدەست دا

ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەبووبەکر ماخووزی‌فەرد"، کوڕی حاجی ڕەسووڵ و خەڵكی میراوێی سەردەشت بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی " گوێزێ"ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤
کوردستان

کوژران و برینداربوونی ٦ کۆڵبەر بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی "ژاڵانە" لە هەورامان

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "شۆڕش شوکری"، خەڵکی گوندی "ئاڵمانە" سەر بە شاری مەریوان، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی "ژاڵانە"ی هەورامان گیانی لەدەست دا و ٥ کۆڵبەری دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤
کوردستان

ئیلام؛ محەممەد عەباسزادە هونەرمەندی کورد پاش بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، محەممەد عەباسزادە، هونەرمەندی ناسراوی خەڵکی ئیلام پاش بەشدداریکردن لە ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکەی ناوچەی "شۆهان"ی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.

٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ ئیلام
کوردستان

تەرمی کۆڵبەری بێسەروشوێنبووی پیرانشاری پاش دوو ڕۆژ گەڕان دۆزرایەوە

ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، تەرمی کۆڵبەرێک بە ناوی "سەعید سەلووسی"، خەڵکی "کۆنەخانێ"ی پیرانشار پاش دوو ڕۆژ گەڕان لەلایەن خەڵکەوە لە بەرزاییەکانی "قیزقەپان"ی ئەم شارە دۆزرایەوە.

٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤