یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سنە؛ هەڕەشە لە قوتابییان بۆ پێبژاردنی پارەی نەختی و بێبەریکردنی مامۆستایان لە دامەزراندنی فەرمی لە ئەگەری ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ

هاوکات لەگەڵ جێبەجێکرانی گەڵاڵەی حکوومەتیی "نوور"، لە ٢٥ی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە، کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە و لە سەرتاسەری ئێراندا بەڕێوە دەچێ، ڕاپۆرتەکان باس لە هۆشداریدان و سزادانی نەختیی بنەماڵەی قوتابییان و بێبەریکرانی مامۆستایان لە…

٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ سنە
کوردستان

سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵكی کەنگاوەر لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "ئەفشین باغ شیرین"، خەڵکی شاری کەنگاوەر، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.

٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤
کوردستان

کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "تەتە"ی هەورامان کوژرا

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەیوان دەست ئەفکەن" خەڵكی شاری مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "تەتە"ی هەورامان گیانی لەدەست دا.

٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤
کوردستان

کەماڵ لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان بە ٥ ساڵ بەندکران سزا درا

کەماڵ لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە ٥ ساڵ بەندکرانی تەعزیری سزا درا.

٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤
کوردستان

تاران؛ خەدیجە مێهدی‌پوور، بەندکراوی سیاسیی پێشوو بە هۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ لەلایەن گەشتی ئێرشادەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، خەدیجە مێهدی‌پوور، بەندکراوی سیاسیی پێشوو خەڵکی شاری ئەیوان غەرب بە هۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ لەلایەن گەشتی ئێرشادەوە لە تاران دەسبەسەر کرا.

٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ تاران
کوردستان

سەقز؛ ئەمجەد ساڵحزادە بە سێ مانگ بەندکرانی تەعزیری سزا درا

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمجەد ساڵحزادە"، تەمەن ٣٨ ساڵ و کوڕی ئەحمەد، خەڵكی سەقز، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر جەواد مستەفایی، بە تۆمەتی "چالاکی تەبلیغی دژی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران" بە سێ مانگ بەندکرانی…

٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ سەقز
کوردستان

سنە؛ کتێبفرۆشیی "ژیرا" بە هۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ داخرا

ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کتێبفرۆشیی "ژیرا" لە سنە کە لەلایەن ژینا مودەڕس گورجی، چالاکی بواری ژنانەوە بەڕێوە دەچێ، بە هۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ لەلایەن ئیدارەی ئەماکنی ئەم شارەوە داخرا.

٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ سنە
کوردستان

وردەکاریی منداڵ ئازارییەک لە مەهاباد/ ناوەندە پێوەندیدارەکان شوێنێکیان بۆ پاراستنی ئەم منداڵە دابین نەکردووە

ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، ڤیدیۆیەک لە ئازاردانی منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵی خەڵکی مەهاباد لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام بڵاو کرایەوە کە نیشانی دەدات منداڵێک لەبەر دەرکەی ماڵەکەی خۆیان لاق و ملی بە زنجیر بەستراوەتەوە. لە بەشێک لەم…

٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤
کوردستان

کرماشان؛ بەهمەن نادری بە ٦ مانگ بەندکران و پێبژاردنی سزای نەختی مەحکووم کرا

بەهمەن نادری، هاووڵاتیی خەڵكی کرماشان، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، بە ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری و پێبژاردنی ٨ میلیۆن تمەن سزای نەختی سزا درا.

٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ کرماشان