کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود کوژرا
ڕۆژی شەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "نازم سەفەری"، خەڵکی گوندی "نوێن" سەر بە شاری سەوڵاوا، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "دزاوەر"ی نەوسوود، گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی شەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "نازم سەفەری"، خەڵکی گوندی "نوێن" سەر بە شاری سەوڵاوا، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "دزاوەر"ی نەوسوود، گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، نایب حاجیزادە، بەندکراوی سیاسیی کورد پاش نەشتەرگەری بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گەڕێندرایەوە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی کامران شێخە، بەندکراوی عەقیدەتیی کورد، پاش زیاتر لە ١٤ ساڵ، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "حەسەن یووسفی ئازەر" خەڵکی نەغەدە لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی دانشی" خەڵکی مەهاباد، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەحمەد تێرمەن" خەڵکی مەهاباد، بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ئیسماعیل کەریمی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامێران کە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی "کانیشە" تووشی سووتان ببوو، گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "حاڵ وەش"، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "وەحید وەحدانی"، تەمەن ٣٣ ساڵ و دانیشتووی بۆجنوورد لە بەندیخانەی بیرجەند جێبەجێ کرا.
پەخشان عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد، ڕۆژنامەوان و دەرچووی زانکۆ لە بواری یاریدەدریی کۆمەڵایەتی پاش نزیکەی ساڵێک دەسبەسەرکران، لەلایەن دادگای ئینقلابی تارانەوە بە تۆمەتی "بەغی" بە لەسێدارەدران سزا درا و هاوکات سێ ئەندامی بنەماڵەکەشی بە…
ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، ڕەزا بەبرنژاد، برای مێهدی بەبرنژاد لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە قووچان، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.