دێولان؛ حیکمەت ئەمیری، چالاکی مەدەنی بە ٤٢ مانگ بەندکران سزا درا
حیکمەت ئەمیری، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ڕوستەمی ئەحقەر" بە ٤٢ مانگ بەندکران سزا درا.
حیکمەت ئەمیری، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ڕوستەمی ئەحقەر" بە ٤٢ مانگ بەندکران سزا درا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی گەلاوێژ، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "شەهاب مەلکی" خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.
کۆڕی گشتیی چالاکانی مەدەنیی یارسان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای مەحکوومکردنی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی ڕایگەیاندووە، تەرمی ناوبراو بە بێ ئیزنی بنەماڵەکەی لە گۆڕستانێکدا بە دوور لە زێدی خۆی و بە بێ بەڕێوەچوونی "ئایینی یاری" بە خاک…
ئەمڕۆ سیشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ڕەزا ڕەسایی، بەندکراوی سیاسی و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لە بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان و بە بێ مافی ئاخرین چاوپێکەوتن و لە بێدەنگیی تەواودا لە سێدارە درا.
ڕۆژی شەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، تەها ڕەسووڵیان، چالاکی مەدەنیی خەڵکی پیرانشار، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکران بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.
چوار ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی توندوتیژانەی سۆلماز حەسەنزادە، خوشکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانلەدەستداوانی بووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و هەروەها ڕۆژێک لە ڕاگواستنی ناوبراو بۆ بەندیخانەی ورمێ تێدەپەڕێت، بەڵام ناوبراو هەتا ئێستا لە مافی…
شەوی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ناسر عوسمانی"، تەمەن ٤٢ ساڵ و کوڕی قادر، خەڵکی شاری ڕەبەتی سەردەشت، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا.
شەوی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەسعەد ئەفرەنجە" خەڵکی گوندی "سیاناو" سەر بە شاری مەریوان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.
١١ی گەلاوێژی ١٤٠٣؛ لە ماوەی ٥ ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٠ ساڵی خەڵکی نەغەدە، بە ناوی "ڕێبوار (ڕەزا) یاسەمەنی"، دوابەدوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی، بە شێوەی توندوتیژانە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
دوابەدوای دەسبەسەرکرانی توندوتیژانەی ئەحمەد و سۆلماز حەسەنزادە، باوک و خوشکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان؛ ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سۆلماز حەسەنزادە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ…