یەکشەممە، ١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سنە؛ مەجید کەریمی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان لە دادگای پێداچوونەوەدا بێتاوان ناسرا

مەجید کەریمی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان_سنە و کەڵاتەرزان لە دادگای پێداچوونەوەی سنەدا بێتاوان ناسرا.

٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ سنە
کوردستان

دەسبەسەرکرانەوەی سەمەد شابۆیی و ڕاگواستنی بۆ بەندیخانەی ورمێ

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەمەد شابۆیی" خەڵکی گوندی "شاوانێ" سەر بە شاری شنۆ بانگی دادگای ئینقلابی ورمێ کرا و دیسانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٤
کوردستان

عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری لە بەندیخانەی سەقزەوە نێردرایە مورەخەسی

ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری، پاش قەبووڵکردنی لقی ٢ی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی سەقز، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسییە پزیشکییەکەی بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ مورەخەسیی پێ درا.

٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٤
کوردستان

عەبدوڵڵا شەریفزادە، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی سەقز بە ١٠ مانگ بەندکران سزا درا

عەبدوڵڵا شەریفزادە، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی سەقز، بە بێ بوونی خۆی لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سەقزەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "جەواد مستەفایی" بە ١٠ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.

٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٤
کوردستان

مەریوان؛ ئومید فەرەجی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید فەرەجی" تەمەن ٤٠ ساڵ و کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ مەریوان
کوردستان

ماشەڵڵا کەرەمی، بە ٨ ساڵ و ١٠ مانگ بەندکران و سزای تەواوکەر سزا درا

ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمێهدی (کۆمار) کەرەمی، ناڕازیی لەسێدارەدراو لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی نەزەرئابادی کەرەجەوە بە ٨ ساڵ و ١٠ مانگ بەندکران و سزای تەواوکەر سزا درا.

٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٤
کوردستان

سزای موژگان کاوسی بۆ یەک ساڵ بەندکران کەم کرایەوە

سزای داسەپاو دژی موژگان کاوسی، لێکۆڵەر و چالاکی بواری زمان و ئێتنیکی خەڵکی کەلاردەشتی مازەندەران لە لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵات و پاش ڕادەستکردنی دۆسییەکەی بۆ لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ساری، بۆ یەک ساڵ بەندکرانی داسەپاو کەم کرایەوە.

٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٤
کوردستان

بەندکراوێکی خەڵکی تیکاب لە کەرەج لەسێدارە درا

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "ناسر شەفیعی" تەمەن ٣٧ ساڵ و کوڕی محەممەدحوسێن، خەڵکی گوندی "نەبی کەند" سەر بە شاری تیکاب و دانیشتووی تاران…

٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٤