دوکتور لوقمان قەنبەری لە تۆمەتی "پێوەندی لەگەڵ هاووڵاتییانی ئیسرائیل" بێتاوان ناسرا
دوکتور لوقمان قەنبەری، نووسەر و وەرگێڕی کوردی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو لە دادگای ئینقلابی ئەم شارە لە تۆمەتی "پێوەندی لەگەڵ هاووڵاتییانی ئیسرائیل" بێتاوان ناسرا.
دوکتور لوقمان قەنبەری، نووسەر و وەرگێڕی کوردی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو لە دادگای ئینقلابی ئەم شارە لە تۆمەتی "پێوەندی لەگەڵ هاووڵاتییانی ئیسرائیل" بێتاوان ناسرا.
ئارام شەعبان، بەندکراوی سیاسیی کورد کە پێشتر بە ٣ ساڵ و نیو بەندکران سزا درابوو و لە ماوی ڕۆژانی ڕابردوودا مافی کارکردنی پێ درابوو، بە بڕیاری ئیتلاعاتی شنۆ لەم مافە بێبەری کراوە و بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزراوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی پووشپەڕ، لاوێکی کوردی تەمەن ٢٣ ساڵ بە ناوی "محەممەدڕەزا قەیتەرانی" خەڵکی گوندی "گردە یاقووب" سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، عەلی ئەڵڵاوەیسی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەیزوڵڵا شادی" تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "کاوانە" و دانیشتووی شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی "کیان زەینی" خەڵکی سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "قەندیل"ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد ڕەسووڵپوور"، "کەماڵ عوقابی" و "سابیر زولقەرنەین" خەڵکی شنۆ، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کران.
ڕۆژی شەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عوسمان دڵسۆز" و "هەژار (عەبدولڕەحیم) دڵسۆز" خەڵکی گوندی "زێوکە" سەر بە شاری پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکران، بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزران.
ڕۆژی شەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کوورش شەریف پوور" خەڵکی دیواندەرە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، ئایەت غوڵامی مامۆستای سوننە مەزهەب و پێشنوێژی مزگەوتی "محمد المصطفی" لە کرماشان، پاش بانگکران بۆ حەراسەتی ناوەندی ڕۆحانییەتی کرماشان، بە فەرمانی ئەم ناوەندە ئەمنییەتییە ڕێگری لە پێشنوێژی و چالاکییەکانی لە…