بۆکان؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی مەنیژە خۆشنوود
مەنیژە خۆشنوود، ژنی کوردی خەڵکی بۆکان، هێشتا دەسبەسەرە و چارەنووسی ناڕوونە و ئەمەش نیگەرانیی بنەماڵە و کەسە نزیکەکانی ناوبرای بەدواوە بووە.
مەنیژە خۆشنوود، ژنی کوردی خەڵکی بۆکان، هێشتا دەسبەسەرە و چارەنووسی ناڕوونە و ئەمەش نیگەرانیی بنەماڵە و کەسە نزیکەکانی ناوبرای بەدواوە بووە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "ڕەزا زەردکووهی" خەڵکی گوندی "زەردکووهی" سەر بە شاری داوزەن لە بەندیخانەی سەبزوار جێبەجێ کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سۆلماز حەسەنزادە خوشکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی پاش تێپەراندنی ٨ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن لە ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ورمێ و ١٤ ڕۆژ دەسبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠…
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موحسن ئاجی"، تەمەن ٢٧ ساڵ و کوڕی خالید، خەڵکی گوندی "کانی بداغ" و دانیشتووی پیرانشار، پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری کە لە مورەخەسیی دەرمانیدابوو، پاش بانگکران بۆ لقی ٢ی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی سەقز دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ڕاگوێزرا.
ڕۆژی شەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سەردار شاهمورادیان خوێندکار و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە، پاش ١٨ مانگ دەسبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی ٧ میلیاردی و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلام خزرنژاد"، کوڕی موراد خەڵکی گوندی "گردەبن" سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "عەلی ڕەسووڵی" خەڵکی مەهاباد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری سەردەشت گیانی لەدەست دا.
٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٣؛ بە تێپەڕبوونی ٦ ڕۆژ لە مانگرتنی سۆلماز حەسەنزادە لە ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ورمێ، ناوبراو بە بێ مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر دەسبەسەرە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە لێپرسینەوەی لێ…
سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ مانگ لە دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەدفەریق شەریعەت پەنا" خەڵکی بۆکان، سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.