سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و وانەبێژی زمانی کوردی بە سێ مانگ بەندکران سزا درا
سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و وانەبێژی زمانی کوردیی خەڵکی بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە سێ مانگ بەندکرانی سەپێندراو سزا درا.
سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و وانەبێژی زمانی کوردیی خەڵکی بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە سێ مانگ بەندکرانی سەپێندراو سزا درا.
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "گۆران خودامورادی"، خەڵکی گوندی شیان و دانیشتووی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
پەرهام پەروەری، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کە لە بەندیخانەی ئێرانشار ماوەی سزاکەی خۆی تێدەپەڕێنێت، بە پێچەوانەی یاسای جیاکردنەوەی سزاکان لە بەندی تۆمەتباران بە تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر و کوشتن ڕاگیراوە.
ئیدریس کارساز، تەمەن ٥٥ ساڵ خەڵکی شنۆ لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارە بە سێ ساڵ بەندکران سزا درا.
ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئاکام میهەنخا" کوڕی زورار خەڵکی گوندی "میراوێ" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "ئەشکان یاری" خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "حوسێن کەماڵییان" خەڵکی پیرانشار بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی ئەم هێزانە بریندار بوو.
ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سزای مەتین حەسەنی لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی ٩٨ بۆ "رای باز" گۆڕدرا.
ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، کەیوان ڕەشۆزادە و کامران قاسمی، دوو بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی ورمێ، بە شێوەی مەرجدار لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کران.
ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، لوقمان زەنگی، هاووڵاتیی تەمەن ٥٢ ساڵی خەڵکی گوندی "کانی سورک" سەر بە شاری شنۆ بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد و ٢٠٠ میلیۆن تمەنی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.