شەممە، ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ئەمیر بابۆلی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ئەمیر بابۆلی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "لەج" سەر بە شاری مەهاباد، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرا.

٢٩ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤
کوردستان

سزای لەسێدارەدرانی ڕەحیم فەقیری، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی بیرجەند جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "ڕەحیم فەقیری" خەڵکی شاری سەڵماس لە بەندیخانەی ناوەندیی بیرجەند جێبەجێ کرا.

٢٧ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤
کوردستان

ئیلام؛ ئەحمەد عەلیمحەممەدی بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی شەڕ گیانی لەدەست دا

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، کرێکارێک بە ناوی "ئەحمەد عەلیمحەممەدی" خەڵکی ئیلام، بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی شەڕ لە کارگەیەکی فڕێدانی کەرەستەی بەفیڕۆچوو گیانی لەدەست دا.

٢٧ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤ ئیلام
کوردستان

بۆکان؛ سروە و پەیمان شیری بە بەندکران سزا دران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سروە شیری" تەمەن ٢٢ ساڵ و "پەیمان شیری" تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی گوندی "تەرەغە" سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە سەرجەم بە ١٤ مانگ بەندکران سزا دران.

٢٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤ بۆکان
کوردستان

بانە؛ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ڕەزا ئەحمەدپوور

٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی ڕەزا ئەحمەدپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بانە، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی دەسبەسەکرانی ناوبراو زانیاییەک لەبەر دەستدا نییە.

٢٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤ بانە
کوردستان

گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە؛ درێژەی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی فەرشاد شوکروڵڵا سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٨ ڕۆژ

٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٨ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی فەرشاد شوکروڵڵا هاووڵاتیی خەڵكی سەقز، ناوبراو هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنەدایە.

٢٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤
کوردستان

گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ؛ درێژەی دەسبەسەرکرانی ڕزگار ڕەوشەنی مامۆستای کورد سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥٠ ڕۆژ

٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥٠ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی ڕزگار ڕەوشەنی، مامۆستای خەڵکی بۆکان، ناوبراو هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێدا لێپرسینەوەی لێ دەکرێت.

٢٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤