شەممە، ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

کرماشان؛ بەهمەن نادری بە بەندکران و پێبژاردنی سزای نەختی سزا درا

بەهمەن نادری، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی ١٠ میلیۆن تمەن سزای نەختی سزا دراوە.

٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ کرماشان
کوردستان

سنە؛ لەیلا سەلیمی بە دوو مانگ دوورخرانەوە لە کارەکەی سزا درا

سزای دەرکرانی لەیلا سەلیمی، مامۆستای وانەی پەروەرشی و چالاکی سێنفیی مامۆستایان لەلایەن لێژنەی پێداچوونەوەی سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردەوە بە دوو مانگ دوورخرانەوە لە کار گۆڕدرا.

٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ سنە
کوردستان

سزادران و دوورخرانەوەی چوار ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - دیواندەرە

ئومید شامحەممەدی، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزادە لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان – دیواندەرە بە بڕیاری لێژنەی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی پەروەردە بە دەرکران و دوورخرانەوە سزا دران.

٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٤