شەممە، ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

مەهاباد؛ محەممەد عەفیدی پاش بانگکران بۆ ئیتلاعات دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٣، محەممەد عەفیدی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٨ ساڵی خەڵکی سەردەشت و دانیشتووی گوندی "سەهۆڵان" سەر بە شاری مەهاباد، پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی مەهاباد دەسبەسەر کرا.

١٥ی بەفرانباری ٢٧٢٤ مەهاباد
کوردستان

پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی وەیسە غەفووری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی شەممە ٨ی بەفرانباری ١٤٠٣، لاوێکی کورد بە ناوی "وەیسە غەفووری (سایکۆ ڕۆژ)" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٥ی بەفرانباری ٢٧٢٤ پیرانشار
کوردستان

مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی دوو مێرمنداڵ لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی سێشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٣، دوو مێرمنداڵی کورد بە ناوەکانی "ڕزگار مەولوودی" تەمەن ١٧ ساڵ و "کامیار ئیزەدی" تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی گوندی "سەهۆڵان" سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

١٥ی بەفرانباری ٢٧٢٤ مەهاباد
کوردستان

پیرانشار؛ بانگکردن و دۆسییەسازی دژی ٥٨ هاووڵاتی بە تۆمەتی "خۆشی و هەڵپەڕكێ و کەڵكوەرگرتن لە هێماکان"

١٣ی بەفرانباری ١٤٠٣؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٥٨ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار دوابەدوای دەربڕینی خۆشی و هەڵپەڕکێ لە ڕێوڕەسمی شاییەکدا بە بڕیاری "موجتەبا مەحموودی" دادستانی پیرانشار، بانگی یەکێک لە لقەکانی لێپرسینەوەی دادگای پیرانشار…

١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٤ پیرانشار
کوردستان

مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی دوو برا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

لە ماوەی ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە ٩ و ١٠ی ١٤٠٣دا، دوو برا بە ناوەکانی "خالید بەکری" تەمەن ٤٦ ساڵ و "محەممەد بەکری" تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٤ مەهاباد
کوردستان

شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی ئەمیر جان گوڵی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣، ئەمیر جان گوڵی، هاووڵاتیی خەڵكی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا.

١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٤ شنۆ
کوردستان

دەسبەسەرکرانی هێمن شامحەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شنۆ

ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانبار، هێمن شامحەممەدی کوڕی هەژار، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی "ئەمیرئاباد"ی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی فایەق قادرزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بەفرانبار، فایەق قادرزادە، لاوی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا.

١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٤ مەهاباد