ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان (سنە، سەقز و زیویە، مەریوان و سەوڵاوا) بە بۆنەی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی
بە ناوی بەدیهێنەری زمانەکان
بە ناوی بەدیهێنەری زمانەکان
سۆهراب جەلالی، کەماڵ فەکووریان، موختار ئەسەدی، فاتمە زەندکەریمی، جەماڵ ئەسەدی، جەمیل ئەمینی و زارا محەممەدی لە چالاکانی مەدەنیی سنە بە تۆمەتی "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی" بانگی لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە کران.
یووسف حاجی خۆش، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و لێژنەی بەڕێوەبەریی بەرەی یەکگرتووی کورد، خەڵکی گوندی "کۆنەقەڵا" سەر بە شاری شنۆ جارێکی دیکە لەلایەن دادگای ئینقلابی شنۆوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئەنساری" بە ١٠ مانگ بەندکران سزا درا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شێرزاد نامداری" خەڵكی سنە لە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق تەقەیان لە سێ کۆڵبەری کورد لە سنووری مەروێ کردووە کە یەکێکیان لە پشتەوە بەسەختی بریندار بووە. ئەم سێ کۆڵبەرە دواتر لەلایەن ئەم هێزانەوە دەسبەسەر کراون و تاکوو ئێستا…
ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ڕەحمان تابش، کوورش عەزیزی، هێدی شادیخا و ئەمیر جان گوڵی، چوار هاووڵاتیی خەڵكی شنۆ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کران.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، جەواد سواری برای فواد سواری لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دیواندەرە پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ئەحمەد عەلیزادە مامۆستای بە پێشینە و چالاکی سێنفیی ناسراوی خەڵکی ئاودانان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای دوو ساڵ نیشتەجێبوونی زۆرەملێ ڕەوانەی شاری فەنووج لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کرا.
ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، شێرکۆ تابناک بەندکراوی سیاسیی پێشوو پاش بانگکران بۆ لقی جێبەجێکرانی سزا کەیفەرییەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی بۆکان، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکران دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزراوە.
ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بەفرین مەعرووفی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.