سێشەممە، ٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

بۆکان؛ عەزیز عەبدوڵڵازادە و ئومید عەبدوڵڵازادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی "عەزیزعەبدوڵڵازادە" تەمەن ٣٣ ساڵ و "ئومید عەبدوڵڵازادە" تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "حوسێن ئاباد" سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٢٥ی گوڵانی ٢٧٢٥ بۆکان
کوردستان

بانگکردنی سوهەیلا مەتاعی، چالاکی مەدەنی بۆ لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی دێولان

سوهەیلا مەتاعی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان بەپێی بەڵگەیەکی بانگکران بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە بەرژەوەندیی گرووپ یان ڕێکخراوە دژبەرەکانی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران" بانگی لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی ئەم شارە کراوە.

٢٥ی گوڵانی ٢٧٢٥
کوردستان

ڕەزا میری، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج لە سێدارە درا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "ڕەزا میری" خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.

٢٥ی گوڵانی ٢٧٢٥
کوردستان

سزای لەسێدارەدانی موشیر عوسمانزادە لە بەندیخانەی ورمێ جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "موشیر عوسمانزادە" خەڵکی ورمێ کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بە لەسێدارەدران سزا درابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.

٢٥ی گوڵانی ٢٧٢٥
کوردستان

ئارمان ڕایزەن، کۆڵبەری مەریوانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "ئارمان ڕایزەن" کوڕی سدیق و خەڵکی گوندی "گۆگجە" سەر بە بەشی سەرشیوی مەریوان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

٢١ی گوڵانی ٢٧٢٥