شەممە، ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی فایەق ڕەشیدیان و فەرزاد نووری

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک مانگ لە دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فایەق ڕەشیدیان" و "فەرزاد نووری" خەڵکی گوندی "خوردەلوکی" سەر بە شاری سەقز، سەبارەت بە چارەنووسیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
کوردستان

گۆران خودامورادی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "گۆران خودامورادی" پاش بانگکران بۆ لقی ٤ی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی سنە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە کرا.

١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
کوردستان

بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی مێهدی جەوانمەردی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە

١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣؛ مێهدی جەوانمەردی چالاکی مەدەنیی خەڵكی دێولان کە زیاتر لە یەک حەفتەیە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە، بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ڕاگوێزرا و سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

١٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
کوردستان

لە سزاکانی بڕینی پلەبەندی تا دوورخستنەوە و دەرکردن دژی مامۆستایانی کوردستان + ٤٧ ناو

١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣؛ بەپێی ئەوبەڵگانەی کە بە کوردپا گەیشتوون، لە شارەکانی سنە، سەقز، مەریوان، دیواندەرە، زێویە و دێولان لەلایەن پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای سنەوە دژی ٤٧ چالاکی سێنفیی مامۆستایان، سزای جۆراوجۆر لە بڕینی پلەبەندی هەتا…

١٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
کوردستان

دەسبەسەرکرانی ئەنوەر کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆکان

شەوی پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەنوەر کورد" خەڵکی گوندی "حەسار بڵاغی" سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤