ھەینی، ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی ژن لەلایەن دایکی مافخوازی ڕامین فاتحییەوە

دایکی مافخوازی ڕامین فاتحی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە بەدەستەوەگرتنی وێنەیەکی ڕامین فاتحی و قاپێک کە ڕامین بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژن پێشتر پێشکەشی دایکی کردبوو، ڕۆژی جیهانیی ژنی بەرز ڕاگرت.

٢٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤
کوردستان

بەندیخانەی نەغەدە؛ ئەمیر فەقێ نێردرایە مورەخەسی

ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ئەمیر فەقێ، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی "خورینج" سەر بە شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی لە بەندیخانەی نەغەدەوە نێردرایە مورەخەسی.

١٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ بەندیخانەی نەغەدە
کوردستان

بۆکان؛ کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی مەسعوود محەممەدی بەڕێوە چوو

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی مەسعوود محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارە بەڕێوە چوو.

١٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ بۆکان
کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی بێهرووز فەرهەنگ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بێهرووز فەرهەنگ" خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کرا.

١٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ بۆکان
کوردستان

بانگکرانی عەبدوڵڵا ڕەزایی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی هەرسین

عەبدوڵڵا ڕەزایی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنە سێنفییەکانی فەرهەنگیانی هەرسین بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی نایاسایی" بانگی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە کرا.

١٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤
کوردستان

سەرکوتی ڕۆژی جیهانیی ژنان؛ شەش کەس لە چالاکانی کرێکاریی سنە لە پێونەدی لەگەڵ ٨ی مارسدا هەڕەشەیان لێ کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاریی سنە بە ناوەکانی تەیب چەتانی، لوتفوڵڵا ئەحمەدی، ئێقباڵ شەعبانی، خەبات دێهدار، جەماڵ ئەسەدی و پەیام فەتحی لەلایەن ئیتلاعاتی سنەوە و لە ڕێگەی پێوەندیی تلفۆنییەوە ‌هەڕەشەیان لێ کراوە…

١٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤
کوردستان

کرماشان؛ دەسبەسەرکرانی موجتەبا وەیسی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، موجتەبا وەیسی، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان و لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ کرماشان