شەڕ لە نێوان ئەرتشی ئازادی سووریە و هێزە نیزامیییەكان لە دیمەشق بەردەوامە
لە شەوی رابردووەوە شەڕ و پێكدادانی توند لە نێوان هێزەكانی ئەرتشی ئازادی سووریە و هێزەكانی سەر بە حكوومەتی بەشار ئەسەد، لە دیمەشق پایتەختی سووریە بەردەوامە.
لە شەوی رابردووەوە شەڕ و پێكدادانی توند لە نێوان هێزەكانی ئەرتشی ئازادی سووریە و هێزەكانی سەر بە حكوومەتی بەشار ئەسەد، لە دیمەشق پایتەختی سووریە بەردەوامە.
هەواڵدەرییەکانی ناوخۆی تورکیە بڵاویان کردەوە، هێرشی پۆلیسی تورکیە بۆسەر رێوڕەسمی ئاهەنگی نەورۆز لە ئەستەمبۆڵ بۆتە هۆی کوژرانی بەرپرسێکی باڵای پارتی ئاشتی و دیموکراسی.
پاش بڵاو بوونەوەی چەند هەواڵێك لەمەڕ گواستنەوەی حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور زیندانیی سیاسیی كوردی مەحكووم بە ئیعدام، بۆ ژووری تاكەكەسیی ئیدارەی ئیتلاعات و شوێنێكی نادیار، ناوبراو ئێستا لە ژووری تاكەكەسیی زیندانی ناوەندیی "ورمێ"یە.
لاوێكی كوردی خەڵكی سنە كە زیاتر لە یەك مانگ لەمەوپێش لەلایەن هێزەكانی وەرزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر كراوە، بنەماڵەكەی بەهۆی دەسكورتییەوە ناتوانن 30 میلیۆن وەسیقە بۆ ئازاد كردنی دابین بكەن.
حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور زیندانیی سیاسیی كوردی مەحكووم بە ئیعدام لە شەوانی رابردوودا لەلایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە بەندی 12 زیندانی "ورمێ"وە رەوانەی ژووری تاكەكەسیی زیندانی ئیتلاعات كراوە و ئهمهش بۆتە هۆی نیگەرانیی چالاكانی…
دەستەی نووسەرانی حەفتەنامەی ندای گەڕووس لە شاری سنە لە نووسراوەیەكدا كە بڵاویان كردۆتەوە، لەلایەن لایەنگرانی یەكێك كانداتۆرەكانی هەڵبژاردنی مەجلیسەوە هەڕەشەی داخستنی حەفتەنامەكەیان لێكراوە و بە بۆنەوە ئەمنیەتیی گیانی و كارییان كەوتۆتە…
ژمارەیەك لە كرێكارانی شیركەتی كشتوكاڵ و پیشەیی نەیشكەری كاروون لە شووشتەر بە مەبەستی لێپێچینەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كران.
بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی راپەڕینی دانیشتوانی ناوچە كوردنشینەكانی وڵاتی سووریە، دوێنێ دووشەممە زیاتر لە نیو میلیۆن هاووڵاتیی كورد لە چەندین شاری كوردنشین دەستیان دایە خۆپیشاندان كەلە دەستڕێژی هێزە ئەمنەیتییەكانی سووریە 7 كەس بریندار بوون.
هاوكات لەگەڵ دیداری كووفی عەنان نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سووریە، لە ناوچەی "كرم الزیتوون"ی شاری حومس 47 كەس كە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون بە دەستی هێزە ئەمنیەتییەكانی سووریە كوژراون.
نەجیب حەسەنی نووسەری دەستبەسەر كراوی كورد دوای یەك مانگ راگیران لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوە، بۆ زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان راگوێزا.