تەقینەوەی مین لە سەرشیوی سەقز دوو منداڵی بریندار کرد
بە هۆی تەقینەوەی مین لە گوندی "کەچەڵ میان"ی ناوچەی سەرشیوی سەقز دوو منداڵی کوردی تەمەن ٧ و ٨ ساڵان کەم ئەندام بوون.
بە هۆی تەقینەوەی مین لە گوندی "کەچەڵ میان"ی ناوچەی سەرشیوی سەقز دوو منداڵی کوردی تەمەن ٧ و ٨ ساڵان کەم ئەندام بوون.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوی كردەوە، سەرەڕای ئەوەی كە هێندێ وڵات لە دونیا رێژەی ئیعدامیان كەم كردۆتەوە، بەڵام بەپێی بەڵگەكان دەركەوتووە ساڵی 2011ی زایینی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێژەی ئیعدامەكان پتر لە 50% بووە.
چوار كەس لە چالاكانی مافی مرۆڤ بە مەبەستی ئاگادار بوون لە رەوشی دوو هاووڵاتیی كوردی بە ئیعدام مەحكووم كراو سەردانی زیندانی رەجایی شەهریان كرد و لە ئەنجامدا لەلایەن لێپرسراوانی زیندانەوە ئیزنی چاوپێكەوتنیان پێ نەدرا.
پاش تەواو بوونی پشووەكانی نەورۆز، پەروەندەی قەتلی بە ئەنقەستی "پوورمەند مەدحەت نیا"، لەلایەن یەكێك لە مەئموورانی هێزی ئینتزامی لە لقی یەكەمی دادگای نیزامیی كرماشان بەدواداچوونی بۆ دەكرێت.
پاش ئەوەی كە 15 كەس لە نووسەر و داكۆكیكاری مافی مرۆڤ و چالاكی ژنانی كورد لەبەردەم رێكخراوی "CPT" لە شاری ستراسبۆرگی فەرانسە دەستیان دایە مانگرتن، كانوونی نووسەرانی كوردستانی ئێران لە راگەیەندراوێكدا پشتیوانیان لەو مانگرتنە كردووە.
لە ماوەی رۆژانی نەرۆزدا لە شارە جیاجیاكانی كوردستانی توركیە 700 هاووڵاتیی كورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی توركیەوە دەستبەسەر و دەیان كەسی دیكەش بریندار كراون.
دوای بڕیاری "شۆرای مافی مرۆۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان" و هەروەها لەسەر داخوازی رێكخراوەكان و چالاكانی مافی مرۆڤی ئێرانی و نێودەوڵەتی، مەئمووریەتی رێپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی ئێران بۆ یەك ساڵی دیكە درێژ كرایەوە.
لە دانیشتنی لێكدانەوەی بەندەكانی پێشێلكاریی بڕیارنامەكانی ئەنجومەنی ئاسایش لەلایەن ئێرانەوە، نوێنەرانی ئەمریكا، بریتانیا و فەرانسە لە چەند راپۆرتێكدا پێداگرییان لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە حكوومەتی تاران لە ناردنی چەك و چۆڵ بۆ سووریە بەردەوامە.
ژمارەیەك لە زیندانیانی سیاسیی شاری ئەهواز دوای یەك ساڵ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەهوازەوە بە ئیعدام و زیندانی حوكم دران.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا 86 هاووڵاتیی خەڵكی گوندی "كش ئارخی"ی شاری شووت لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا، لەلایەن هێزەكانی ئیتڵاعاتی سپای پاسدارانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حیزبە كوردییەكانی ئۆپۆزیسۆنی حكوومەت…