دووشەممە، ١٨ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

نامەی 350 چالاكی مەدەنی، سیاسی و چاپەمەنی، بۆ پشتیوانی لە محەممەدسدیق كەبوودوەند

نزیك بە 350 چالاكی مەدەنی، سیاسی و چاپەمەنیی لە نامەیەكدا بۆ كۆمیسیاریای باڵای مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، بە ئاماژە بە مانگرتنی محەممەد سدیق كەبوودوەند، داوایان كردووە هەوڵ بۆ چارەسەریی نەخۆشیی ئەو چالاكە كورد و دیداری منداڵە…

١٩ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: ساڵی پار لە ئێران 900 كەس بەهۆی بیروباوەڕی جیاوازەوە گیراون

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە تازەترین راپۆرتی خۆیدا لەمەڕ رەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران، وێنایەكی تاریكی خستۆتە روو و بڵاوی كردۆتەوە ساڵی 1390 زیاتر لە 900 كەس بەهۆی بیروباوەڕی جیاجیاوە زیندانی كراون.

١٨ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

پاش دانی 3 میلیۆن تمەن، تەرمی سەربازی كورد رادەستی بنەماڵەكەی كرایەوە

دوای خۆكوژیی سەربازێكی كورد لە پادگانی نیزامیی شارۆچكەی ساحیب لە سەقز، پاش چەند رۆژ كێشمەكێش لە نێوان سپا و بنەماڵەكەی، بە دانی 3 میلیۆن تمەن ئەوكات تەرمەكەیان رادەستی بنەماڵەكەی كردەوە.

١٨ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

جەلال مەلەكشا: بەرهەمەكانم لەلایەن ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادەوە مۆڵەتی چاپیان پێ‌ نادرێت

جەلال مەلەكشا، شاعێر و نووسەری كورد كە كۆمەڵێك بەرهەمی فارسی و كوردیی ئامادەی چاپن، لەلایەن ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای كوردستانەوە مۆڵەتی چاپی بەرهەمەكانی نادرێت.

١٨ی جۆزەردانی ٢٧١٢
مافی مرۆڤ

با بۆ رزگاریی گیانی زیندانییە نەخۆشەكان، پشتیوانی لە بانگەوازی شیرین عیبادی بكەین

رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، لە بەیاننامەیەكدا داوای لە هەموو چالاكان و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ كردووە بۆ پشتیوانی لە سێ‌ زیندانی سیاسی ـ عەقیدەتی بە بانگەوازی شیرین عیبادی پەیوەست بن.

١٧ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

حەسەن ئەمینی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات و دادگای تایبەتی رۆحانییەت كرا

حەسەن ئەمینی، مامۆستای ئایینی و لێپرسراوی شۆرای بەڕێوەبەریی مەكتەب قورئانی كوردستان، بەهۆی رەخنەگرتن لە كاروباری بەڕێوەبەری و رادەربڕین، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای كوردستان و دادگای رۆحانییەت لە هەمەدان كرا.

١٦ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

زیندانییەكی سیاسیی كورد لە زیندان گیانی لەدەست دا

چالاكانی مافی مرۆڤ و دێمۆكراسی لە ئێران بڵاویان كردەوە، محەممەد مەهدی زالیە زیندانیی سیاسیی كورد كودر پاش 21 ساڵ زیندانی و ئەشكەنجە و ئازار لە زیندانی "گەوهەردەشت"ی كەرەج گیانی لەدەست داوە.

١٦ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

نائارمییەكان لە ئیلام درێژەیان هەیە

پاش پووچەڵ كردنەوەی ئەنجامی خولی دووەیەمی هەڵبژاردنی مەجلیسی ئێران لە چەند شاری پارێزگای ئیلام، خەڵكی ناڕازی لە شاری "مەلەكشایی" دەستیان دایە ناڕەزایەتی و لە ئەنجامی ئەو خۆپیشاندانانە هەتا ئێستا چەند كەس كوژراو بریندار بوون و دەیان كەسی…

١٥ی جۆزەردانی ٢٧١٢