١٠ زیندانیی كورد لە زیندانی گەوهەردەشتی كەرەج رەوانەی ژوورە تاكەكەسییەكان كران
بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەمڕۆ ١٠ چالاکی مەزهەبیی دەستبەسەر کراوی کورد لە بەندی گشتیی زیندانی گەوهەردەشتی كەرەجەوە بۆ ژووری تاكەكەسی گوازراونەتەوە.
بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەمڕۆ ١٠ چالاکی مەزهەبیی دەستبەسەر کراوی کورد لە بەندی گشتیی زیندانی گەوهەردەشتی كەرەجەوە بۆ ژووری تاكەكەسی گوازراونەتەوە.
"لێژنەی بەڕێوەبەریی بانگەوازی ٢٧ی خەزەڵوەر" بە بڵاو كردنەوەی بانگەوازی ژمارە ٢، روو بە خوێندكاران و مامۆستایانی زانستگاكان داوایان كردووە پشتیوانی لەو بانگەوازە بكەن و لە مانگرتنی رۆژی ٢٧ی خەزەڵوەردا بەشدار بن.
بەپێی سەرچاوە ناوچەییەكان لێپرسراوانی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی مەریوان زەختیان خستۆتە سەر بنەماڵەی قوتابییان كە دەبێ نیوەی خەرجی پیداویستییەكانی قوتابخانەكان لەلایەن قوتابییانەوە دابین بكرێت.
پاش بڵاوبوونەوەی بانگەوازی کۆمەڵێک چالاکی سیاسی و مەدەنیی کورد بۆ پشتیوانی لە ٢٧ زیندانی سیاسی کوردی مەحکووم بە ئێعدام، ١١ رێکخراوی مەدەنیی کوردستانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانیی خۆیان لەو بانگەوازە دەربڕی.
كۆمەڵێك لە چالاكانی سیاسی، مەدەنی و رۆژنامەوانی كورد بە بڵاوكردنەوەی بانگەوازێك بۆ رای گشتی، بۆ پشتیوانی لە زیندانییانی سیاسیی كورد لە زیندانەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، داوایان كردووە کە رێكەوتی ٢٧ی خەزەڵوەر مانگرتنی گشتیی بەڕێوە بچێت.
دوو هاووڵاتیی عەرەبی خەڵکی ئەهواز لە وڵاتی بێلژیک بەهۆی رەتکرانەوەی داوای پەنابەرییان لەو وڵات، دەستیان داوەتە مانگرتن.
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی هەزاران کەس لە شارەکانی کوردستانی تورکیە بە مەبەستی پشتیوانی لە زیندانییە مانگرتووەکان لە شارە کورد نشینەکانی تورکیە شەڕ و ئاڵۆزیی لێکەوتەوە.
كۆمەڵێك لە چالاكانی خوێندكاری و مەدەنیی كرماشان بە بڵاو كردنەوەی نووسراوەیەك، پشتیوانی و پشتگیریی خۆیان لە بانگەوازی ٢٧ی خەزەڵوەر دەربڕیوە.
هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران، بە راوەدوونانی کۆڵبەرانی کورد لە شاری پاوە سنووری هەرێمی کوردستانیان بەزاندووە و تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە.
بنەماڵەی "کۆماس شابازی" چالاکی سیاسی و مەدەنیی کورد لە مەریوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لەژێر گوشار دان.