بەرموور، راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەربارەت بەپرسی ژنان
حەفتەی دووەمی مانگی جۆزەردانی ١٣٩٢ی هەتاوی
حەفتەی دووەمی مانگی جۆزەردانی ١٣٩٢ی هەتاوی
بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی "کانی سێو"ی سەردەشت، ٢ کارمەندی ئیدارەی مین هەڵگرتنەوە بوونە قوربانی.
یەکێک لە گەڕەکە هەژارنشینەکانی شاری ورمێ بەهۆی هەژارییەوە لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتیی ئەو شارەوە پشت گوێ خراون و لە هەموو ئیمکاناتی ژیان بێبەرین.
لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئینتزامییەکانی جێگیر لە پاسگای "پەروینی"ی شاری نەوسوود بۆ سەر کاسبکارانی کورد، چەندین سەر ئەسبی بار هەڵگر بەکوشت چوون و سەرجەم بارەکانیشیان دەستی بەسەردا گیرا.
هاووڵاتییەکی دیکەی کوردی خەڵکی شارۆچکەی نۆدشەی سەربە ئوستانی کرماشان بە زەبری گولـلە کوژرا.
لاوێکی کورتەباڵای خەڵکی شاری دێهلوڕان سەرەڕای ئەو کە لە چەند بواری جۆراوجۆردا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە، لەلایەن ئیدارە و ناوەندە حکوومەتییەکانەوە هیچ بایەخێکی پێ نەدراوە.
یەکێک لە مامۆستایانی کوردی قوتابخانەکانی ئوستانی کرماشان بەدەستی کەس یان کەسانێکی نەناسراو بەشێوەیەکی بێبەزەییانە گیانی لێ ئەستێندرا.
چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت دوابەدوای ئازاد کران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بەناچاری زێدی خۆی بەجێهێشت.
هێزە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ زیاتر کۆنترۆڵ کردنی هاووڵاتییانی کرماشانی دەیان کامێرای چاوەدێرییان لە شەقام و شوێنە گشتییەکانی شاری کرماشان دامەزراند.
دیکیۆمێنت ساز و هەواڵنێری کوردی خەڵکی شاری سەردەشت بەهۆی فشاری هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە ناچاری وڵاتی بەجێهێشت.