بەرموور (٢٢) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان
بەرموور: حەفتەی یەکەمی مانگی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی
بەرموور: حەفتەی یەکەمی مانگی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی
بەرپرسانی گشتیی رێکخراوی زیندانەکان و بڕیاراتی ئەمنیەتی لە کرماشان، حوکمی لەسێدارەدانی لاوێکی کوردیان بەڕێوە برد.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی میاندواو، کە لە زیندانی ورمێ لە دەستبەسەریدایە و لەکاتێکدا بەهۆی ئەشکەنجەوە تووشی ئازاری جەستەییش بووە، ماوەی حەوت ساڵە بەبێ چارەسەریی پزیشکی و مەرەخەسی لە زیندان دایە.
خاوەن كارگەیەكی درووست كردنی شیرینی (قەنادی) و كێكی تایبەت بە رێوڕەسمی شایی، بە هۆی ئەوەیکە نەخشی ئاڵای كوردستان لە لەسەر کێکی کێشاوەتەوە، دەستبەسەر کراو و شوێنی كارەكەشی داخرا.
هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی سەلاسی باوجانییان دایە بەر دەستڕێژی گوللـە و برینداریان کرد.
لەمانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوییدا، ٩ كرێكاری خەڵكی ناوچە كوردنشینەكانی ئێران بە هۆی روودای كارەوە بوونەتە قوربانی و لەنێو قوربانییەكانیشدا منداڵێكی كار وەبەر چاو دەكەوێ،كە بەهۆی تەقینەوەی كارگەیەك گیانی لەدەست داوە.
ژمارەیەك لە پەناخوازانی كوردستانی ئێران كە ویستوویانە لەرێگەی تورکیاوە دەربازی وڵاتێكی سێیەم ببن، لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر كراون.
زیندانییەکی بەساڵاچووی کوردی سوننی مەزهەب لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج، تووشی نەخۆشی بووەو هەنووکە بۆ چوونە دەرەوە بۆ نەخۆخشخانەی دەرەوەی زیندان، رێگریی لێ دەکرێت.
هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، بە بیانووی نزیک بوونەوە لە خاڵە سنوورییەکان تەقە لە هاووڵاتییان دەکەن و هەتا ئێستا دەیان هاووڵاتیی مەدەنی و کۆڵبەریان بەو بیانوویەوە کوشتووە.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە، دوو لاوی کوردی بە زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.