بەرموور (٢٥) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان
حەفتەیچوارەمی مانگی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی
حەفتەیچوارەمی مانگی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی
لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، هاووڵاتییەکی کوردی خەلکی ورمێ لەسێدارە دراو لەسێدارەدانی دوو کەسی دیکەش لەو زیندانەدا بەدوور لە چاوەڕوانی نییە.
لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە کۆڵبەرانی سەر سنوور، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ورمێ بە تەقەی ئە وهێزانە کوژرا.
ئەفسانە بایزیدی، کچە خوێندکاری کوردی خەڵكی شاری بۆکان، کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە ماوەی نزیک بە ٣ مانگە لە دەستبەسەریدایە مانی لە خوادرن گرتووە و باری تەندروستیی تێکچووە.
خوێندكارێكی زانكۆی تەورێز بەبێهۆكارێكی روون لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەركراوە و خوێندكارێكی خەڵکی شاری "قوروە"ش بە ناچاری زێدی خۆی بەجێهێشتووە.
چالاکێکی سیاسیی کورد لە کۆنفڕانسی لەقاودانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێران، چەند وتەیەکی لەسەر پرسی مافی مرۆڤ پێشکەش کرد.
لە بۆسەیەکی دیکەی هێزەکانی هەنگی مەرزیی پیرانشاردا بۆ کۆڵبەرانی سەرسنوور، هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی ئەو هیزانە کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە ئوستانی هۆرموزگان، زیندانیی تەعزری بۆ برایەوە.
حەفتەی سێیەمی مانگی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، کەلوپەلی شەخسیی بەشداربوانی گرتەی ڤیدیۆی "هەپی"ی بۆ تۆمەتبار کردنی ئەو چەند کەسە بەکار هێناوە.