بەرموور (١٤): راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان
بەرموور: حەفتەی دووهەمی مانگی پووشپەڕ ١٣٩٣ی هەتاوی
بەرموور: حەفتەی دووهەمی مانگی پووشپەڕ ١٣٩٣ی هەتاوی
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری پاوە لە جاددەی کرماشان بۆ شاری پاوە لەلایەن چەکدارەکانی سوپای (نەبی ئەکرەمی کرماشان)ـەوە تیرباران کرا.
داوا لە كۆمیساریای باڵای پەنابەران كراوە كە ئاوارەكانی كوردی ئێرانی نیشتەجێ لە سنووری عێراق ـ ئوردون رەوانەی وڵاتی سێیەم بکرێن.
دوو هاووڵاتیی كورد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێەوە لە ناو ماڵەی خۆیاندا دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراون.
دوای تێپەڕینی ٥٠ رۆژ، تەرمی هاووڵاتییەكی تەمەن ٣٥ ساڵەی پیرانشاری لە چۆمی زێوكە و ماشكان لەلایەن خەڵكی ناوچەكەوە لە ئاو هێنرایە دەرەوە.
سێ چالاکی مەدەنیی کورد لە شاری بۆکان، سەبارەت بە دۆخی پێنج زیندانیی سیاسی کورد، نامەیەکیان پێشکەشی سەرۆکی دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کرد.
ئەفسانە بایزیدی کچە خوێندکاری کوردی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن مەئمورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.
هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، لە جاددەی نێوان شاری پاوە بۆ کرماشان لاوێکی کوردی خەڵکی شرای پاوەیان کوشت.
سەلام گوڵنەواز مامۆستای ئایینیی كورد، دوای بانگهێشت كرانی لەلایەن دادگای روحانییەتی شاری تەورێزەوەو دەستبەسەركردنی، ئازاد كرا.
دوو كەس لە زیندانیانی سیاسیی خاوەن رابردووی كوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی ـ قەزاییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە هەڕەشەیان لێكراوە.