بەرموور (١٧) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان
بەرموور: حەفتەی پێنجەمی مانگی پووشپەڕ ١٣٩٣ی هەتاوی
بەرموور: حەفتەی پێنجەمی مانگی پووشپەڕ ١٣٩٣ی هەتاوی
رەزا شەریفی بۆکانی چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و بەرەوڕووی هەڕەشە بوویەوە.
ناوەندێكی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ لەكوردستانی ئێران خوازیاری رێگری لە سەرهەڵدانی كارەساتی مرۆیی لە شاری كوبانی ( عین العرب)ی كوردستانی سووریا بوو.
پێنج لاوی خەڵکی کرماشان بەهۆی ئەوەیکە "بە رۆژوو نەبوون" لە بەر چاوی خەڵک قامچییان لێدرا.
هاووڵاتییەكی كوردی ماوەی پێنج مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی شاری مەهابادەوە دەستبەسەر كراوە و هەتا ئێستا پەروەندەكەی یەكلایی نەبۆتەوە.
لەماوەی یەك مانگی رابردوودا، دەستبەسەر كردن و زیندانی كردنی هاووڵاتییانی كورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی- قەزاییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە توندتر بووەتەوە.
تەقینەوەی مینی بەجێماوی کۆنە پایەگەیەکی سوپای پاسداران لە ناوچەی مەهاباد، کوژراو و برینداربوونی بنەماڵەیەکی ٥ کەسیی خەڵکیناوچەی مەهابادی لێکەوتەوە.
لە درێژەی بەردەوامیی فشاری ناوەندە حکوومی و ئەمنییەکان بۆ سەر هاووڵاتییانی کورد و چالاکانی مەزهەبی، دوو کارمەندی ژن بەرەوڕووی دوور خرانەوە و لەسەر کار دەرکران بوونەوە.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی پیرانشار بە تەقەی راستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بووە قوربانی.
لاوێکی کوردی خەڵكی شاری بۆکان، پاش نزیک بە دوو حەفتە راگیران لە قەرارگای سوپای پاسداران شارستانی بۆکان، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە راگوێزرا.