یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سنە/ئەگەری جێبەجێ‌كردنی حوكمی سێدارەی دوو زیندانیی سیاسیی كورد

حوكمی سێدارەی زیندانییەكی سیاسیی كوردی خەڵكی شاری مەریوان لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست كراوەتەوە و هەروەها زیندانیەیكی سیاسیی دیكەی خەڵكی ئەو شارە لە گرتووخانەی سنە مەترسیی لەسێدارەدانی لێدەكرێ‌.

٢٥ی گەلاوێژی ٢٧١٤
کوردستان

کۆڵبەرێکی بریندار لە نەخۆشخانەی ورمێ گیانی لەدەست دا

کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی مەهاباد کە لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی هەنگی مەرزیی پیرانشاردا بریندار ببوو، گیانی لەدەست داو بەرپرسان ئەمنی داوای پارەی ٤ گوللـە لە بنەمالەکەی دەکرێت کە کوڕەکەیان پێ کوشتووە.

٢٣ی گەلاوێژی ٢٧١٤
کوردستان

دوو هاووڵاتیی کورد لە پیرانشار، بەدەستی هێزە نیزامییەکان بوونە قوربانی

کوشتن و بریندارکردنی هاووڵاتییان و کۆڵبەران بەدەستی هیزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوچە کوردنشینەکان بەردەوامە ولەچەند رۆژی رابردوودا، لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزیی پیرانشاردا، دوو کەس بوونەتە قوربانی.

٢٢ی گەلاوێژی ٢٧١٤
کوردستان

هێزە ئیتلاعاتییەکان لە بۆکان بەبیانووی گەڕان بەدوای چەک، سووکایەتی بە هاووڵاتییان دەکەن

هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بۆکان بە بیانووی هەبوونی چەک چوونەتە ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی قەرەمووسالی و بێڕێزی و سووکایەتییان بە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە کردووە.

٢٢ی گەلاوێژی ٢٧١٤