کەمپەینی "ئەمرۆ ورمێ دڵی کوردستانە" دەستی بە چالاکی کرد
بەردەوامیی مانگرتنی زیندانییە سیاسییەکانی زیندانی ورمێ، پشتیوانیی هاووڵاتییانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە دوای خۆیدا هێنا.
بەردەوامیی مانگرتنی زیندانییە سیاسییەکانی زیندانی ورمێ، پشتیوانیی هاووڵاتییانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە دوای خۆیدا هێنا.
سێ برا لە ناوچەی دیواندەرە، و دوولاوی خەڵکی ناوچەی بۆکان، کە لەلایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون، چارەنووسیان ناڕوونە.
رۆژی رابردوو، لە بیست و چوارەمین رۆژی مانگرتنی زیندانییە سیاسییەکانی زیندانی ورمێدا، ژمارەیەک لە زیندانییە سیاسییەکان، بەهۆی بێ وڵام مانەوەیان لەلایەن ناوەندە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە، مانگرتنی وشکیان راگەیاند.
چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە حوکمی زیندانی کرانی بۆ بڕایەوە.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ورمێ، کە بە مەبەستی مسافیربەری سەردانی ئەندیمشکی کردبوو، لەلایەن پاسگایەکی هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
ژمارەیەک لە ژنە چالاکانی سیاسی و مافی ژنان پشتیوانییخۆیان لهداواكاریی زیندانیانی سیاسیی کوردی مانگرتووی زیندانی ورمێ دەربڕی.
سەرەڕای هەڕەشەی بەرپرسانی زیندان و ناوەندە ئەمنییەکان، زیندانیانی سیاسیی زیندانی ورمێپاش تێپەربوونی ٢٣ رۆژ، لەسەر مانگرتن و داواکانیان بەردەوامن.
هاوکات لەگەڵ پێکهاتنی ئەنجومەنی کوردەکانی زانکۆی تاران، ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئیسلامی لە شاری سنە، چالاکێکی خوێندکاریی کوردیان بانگهێشت و دەستبەسەر کرد.
حەفتەی سێیەمی مانگی سەرماوەزی١٣٩٣ی هەتاوی ئاژانسی کوردپا: راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموو ر٣ حاڵەت پێشێلکردنی مافی ژنان لە کوردستان کە بریتییە لە خۆکوژیی ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵ لەخۆی، لەسێدارەدانی ژنێکی دیکە و ئازادکرانی مەنیژە سادقی بەدانانی…
بە دەستبەسەرکردنی کرێکارێکی کورد لە سنە، ئاماری ئەو هاووڵاتییانەی کە لەمانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا لەلایەن ئەمنییەکانەوە لە کوردستان دەستبەسەر کراون، گەیشتە ١٧ کەس.