دۆخی نێو زیندانی ورمێ و دەورەبەری، ئەمنیەتی کراوە
لێپرسراوانی حکوومەتی بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە مانگرتنی ٣٢ رۆژەی زیندانییە سیاسییەکانی زیندانی ورمێ، گوشارەکانیان بۆسەر بنەماڵەی ئەو زیندانیانە زیاتر کردووە.
لێپرسراوانی حکوومەتی بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە مانگرتنی ٣٢ رۆژەی زیندانییە سیاسییەکانی زیندانی ورمێ، گوشارەکانیان بۆسەر بنەماڵەی ئەو زیندانیانە زیاتر کردووە.
ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی هەر چوار بەشی کوردستان بە مەبەستی پشتگیری لە مانگرتنی زیندانییە سیاسییەکانی زیندانی ورمێ، لەبەردەم باڵوێزخانەی حکوومەتی ئیسلامیی ئیران لە ئانکارا، کۆبوونەوە.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری دیواندەرە، کە لەلایەن دەزگای قەزایی حکومەتی ئیسلامییەوە بە زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی رەوانەی زیندان کرا.
هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بە چوونە ناو شنگاڵەوە بەشێكی بەرچاو لەگەڕەكە سەرەكییەكانی ئەو شارەیان لە چەکدارانی داعش پاک كردەوە.
بەرپرسانی حكوومەتی لەئوستانی كرماشان بەپێچەوانەی ویستی هاووڵاتییانی كورد، ئەو كەسەی كە بێڕێزیی بە پەیڕەوانی ئایینی یاری كردبوو، وەكوو سەرپەرستی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی شارستانی كەنگاوەر دیاری كرا.
لە کاتێکدا مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ مانگێکی تێپەراند، بەرپرسانی حکوومەتی لەو پەیوەندییەدا هیچ هەوڵوێستێکیان نەنواندووە.
چالاکانی مافی مرۆڤ و سیاسیی کورد بۆ پشتویانی لە مانگرتنی زیندانیانیە سیاسییەکانی زیندانی ورمێ، بانگەوازێکیان روو لە خەڵكی کوردستان بڵاو کردەوە.
٢١ رێکخراوی نێونەتەوەیی و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ لە نامەیەکدا سەبارەت بە مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی زیندانی ورمێ، خوازیاری پێداچوونەوە بە پەروەندەی ئەو زیندانیانە و هەروەها دەستەبەرکردنی خواستی ئەو زیندانیانە بوون.
حەفتەی چوارەمی مانگی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی
لە بۆسەیەکی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئیراندا لەشاری نۆدشە، چوار هاووڵاتیی کورد بریندار کران، کە دوو کەسیان کاسبکار بوون.