بە کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد ئاماری قوربانیان لەسەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتە ٢٣ کەس
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی یەکیک لەناوچەکانی شاری پیرانشار دوای دوو رۆژ مانەوەی بە برینداریی لەنەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی یەکیک لەناوچەکانی شاری پیرانشار دوای دوو رۆژ مانەوەی بە برینداریی لەنەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
پاش ئەوەی شەوی رابردوو لەشاری بۆکان تێزاب بە چەند ژن و کچدا کرا، ئاژانسی کوردپا لەبەدواداچوونێکدا زانیاری لەسەر شوناس و رێژەی قوربانییەکان بەدەست هێناوە.
جارێکی دیکەی رووداوەکانی پێداکردنی تێزاب لەئیسفەهان، لەشاری بۆکان لەپارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا دووپات کرایەوە.
سامان نەسیم ویوونس ئاقایان دوو زیندانی سیاسی کورد مەحکووم بە ئێعدام دوای پێنج مانگ کە چارەنووسیان نادیار بوو، توانیویانە لەگەڵ بنەماڵەکانیان چاویان بە یەک بکەوێ و لەرێگەی تەلەفوونیشەوە پێکەوە قسەیان کردووە.
دوای ١٤٤ رۆژ لە بێسەر وشوێن بوونی سامان نەسیم زیندانیی سیاسی کوردی مەحکووم بە ئێعدام، بۆ یەکەم جار لەرێگەی تەلەفوونەوە توانیویەتی پیوەندی بە بنەماڵکەیەوە بگرێت.
چالاکێکی فەرهەنگی کوردی خەڵکی شاری بانە پاش چەند رۆژ دەستبەسەریی لەئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە دانانی وەسیقە ئازاد کراوە.
بەشێک لەچالاکانی سیاسی و فەرهەنگی شاری روانسەر بە بیانووی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لەبەیاننامەیەکدا وێڕای رەخنەی لە وتووێژە ئەتۆمییەکان رایگەیاندووە، لەماوەی دەسپێکی دانیشتنەکانەوە هەتا ئێستا شتێک بەناوی مافی مرۆڤ نەهاتووەتە بەرباس.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز لەناوچە سنوورییەکانی شلێر لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و پاش دوو رۆژ مانەوەی بە برینداریی، گیانی لەدەست داوە.
پارێزەرێکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.