پارێزگای دهۆك میوانداریەتیی فێستیڤاڵی "ئامەد" دەكا
شارەوانی دهۆك بە هاوكاری شارەوانی ئامەد لە رۆژەكانی 5 هەتا 9ی خەرمانان فێستیڤاڵێك لە ژێر ناوی " روژن ئامەد" بەڕێوە دەبات.
شارەوانی دهۆك بە هاوكاری شارەوانی ئامەد لە رۆژەكانی 5 هەتا 9ی خەرمانان فێستیڤاڵێك لە ژێر ناوی " روژن ئامەد" بەڕێوە دەبات.
وەشانگەی "زانینگە" لە كوردستانی توركیە كتێبێكی لەژێر ناوی "دجلە" لە نوسینی "دڵ ئازاد ئارات" نووسەر و توێژەری كورد، بڵاو كردەوە.
خوێندكارانی كوردی زانینگەی پەیام نووری شاری خۆی كە بەتەما بوون رێوڕسمی یادی هونەرمەندێكی گەورەی ئەرمەنی ئارام تیگران بەڕێوەبەرن، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتەوە پێشیان پێگیراوە.
بادەی گوڵ ڕەنگ، وەك بەشێك لە پڕۆژەی تۆماركردنی مەقاماتی كوردی بە دەنگی عەدنان كەریم رێكەوتی 10ی مانگی رەزبەر و لەلایەن تۆمارگەی ئۆسكار و سەنتەری كیژێ لە سلێمانی بڵاو دەكرێتەوە.
یەكەم فێستیڤاڵی میللیی وێنەی "سنەدژ" كە بڕیار بوو سەرەتای مانگی خەرمانان لە شاری سنە بەڕێوە بچێت لەلایەن ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی سنەوە هەڵوەشاوەتەوە.
توێژەر و رۆژنامەنووسێكی ئیلامی، لەو باوەڕە دایە كە ئەو پارێزگایە لە مەیدانی چاپەمەنی و بەرهەمی نووسراوی هاوچەرخی كوردیدا پێگە و سەنگێكی بەرزی هەیە.
بەپێی هەواڵی وێبلاگی بەرپرسی بڵاوگەی "زانا" لە ئیلام ئەو بڵاوگەیە بەمزوانە چوار بەرگ كتێبی كوردی و كتێبێكی فارسیی تازە لە بوارەکانی شیعر، چیرۆک و رەخنەی ئەدەبیدا چاپ و بڵاو دەكاتەوە.
ژنە سینەماكاری كورد فاتمە دەستمەرد، دوو خەڵاتی لە فێستیڤاڵەكانی ناوخۆی ئێران بەدەستهێنا.
یەكێك لەو بەرهەمانەی كە ئەمساڵ لە شاری "تورن" لە لێهستان نمایش دەكرێ، بەرهەمی گرافیست كاری كوردی خەڵكی شاری سنەیە.
بڕیارە لە مانگی بەفرانباری هەتاوی یان سەرەتای ساڵی زایینی "دووەمین كۆنفرانسی زانستیی زمانی كوردی" لەلایەن وەزراەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە لە شاری هەولێر بەڕێوە بچێت.