ناوەندی هانا لە ئیلام چالاكییە فەرهەنگییەكانی دەست پێدەكاتەوە
ئەو ناوەندە بە گرتنی كۆڕ و كۆبوونەوەی ئەدەبی و هێنانە بەرباسی پرسە فەرهەنگییەكان جاریكی دیكە چالاكییەكانی دەست پێدەكاتەوە.
ئەو ناوەندە بە گرتنی كۆڕ و كۆبوونەوەی ئەدەبی و هێنانە بەرباسی پرسە فەرهەنگییەكان جاریكی دیكە چالاكییەكانی دەست پێدەكاتەوە.
تارا جاف هونەرمەندی كورد لەو باوەڕە دایە، مۆسیقای رەسەنی كوردی مۆسیقایەكی كلاسیكە و پێویستە لە پاراستنیدا هەوڵ بدەین.
وەشانگەی "ئار" لە توركیە، یەكەم چاپی خۆی كە كتێبێكی كوردییە بەناوی "سەرچاوەكانی فەرهەنگی كورد"، بڵاو كردەوە.
ئەنیمەیشنی"سەفەر" لە دەرهێنانی ماشەڵڵا محەممەدی هونەرمەندی كورد لە هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "مینبەری زێڕین"ی سینماكارانی موسڵمانی جیهان لە شاری كازانی رووسیە پیشان دەدرێت.
كتێبی"سێخشتەكیی كورمانج" لە خوراسانی باكوور لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانەوە مۆڵەتی چاپی دووەمی پێنادرێت.
هونەرمەندێكی لاوی كوردی دانیشتووی شاری سەوڵاوا بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لەسەر رێگای هەمەدان ـ ساوە گیانی لەدەست دا.
كورتە فیلمی كوردی "ساتی بێدەنگیی سێبەرەكان" لە دەرهێنانی عوسمان محەممەدی بۆ بەشداری لە پازدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی مەزهەبی ئەمڕ لە ئیتالیا هەڵبژێردراوە.
سەرچاوەیەك لە رادیۆی دەنگی ئەمەریكا رایگەیاندووە، لێپرسراوانی ئەو رادیۆیە بەنیازە كاناڵێكی ئاسمانی بە زمانی كوردی دابمەزرێنێت.
"ناوەندی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی كورمانج لە زانینگەكانی ورمێ" لەمەڕ داخرانی بڵاڤۆكە خوێندكارییەكان و پێشگیری و بەربەستی ئەمنیەتی لەبەردەم چالاكییە فەرهەنگییەكان، بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە.
لە زانستگای "بون"ی ئاڵمان خوڵێكی نوێی فێركاری بۆ مامۆستایانی زمانی كوردی دەستی پێكرد.