دەیان سەر ئەسپی بارهەڵگری کاسبکاران بە تەقەی نیزامییان، کوژران
نیزامییەکانی حکوومەت، دەیان سەر ئەسپی بارهەڵگری کاسبکارانیان لە پیرانشاردا دایە بەر دەسڕێژی.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
نیزامییەکانی حکوومەت، دەیان سەر ئەسپی بارهەڵگری کاسبکارانیان لە پیرانشاردا دایە بەر دەسڕێژی.
لە بەرەبەری هاتنی وەرزی هاوین و وشکبوونی پووش و پاوانەکانی کوردستان، هەموو ساڵێک بە بیانووی بوونی هێزە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، هێزە نیزامییەکان ئاگر بەردەدەنە گیانی دارستانەکانی کوردستان.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ڕەوانسەر، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار، بە هۆی کوشتنی ئەسپی کاسبکاران، ڕەخنەیان لە نیزامییانی حکوومەت گرت.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شنۆی بە ساڵێک زیندانی مەحکووم کرد.
سپای پاسداران، هێزەکانی خۆی لەگەڵ چەکوچۆڵی قورسەوە، لە سنوورەکانی شاری سەردەشتدا جێگیر کردووە.
سەرەڕای گوشار و هەڕەشەی ناوەندە ئیتلاعاتییەکان بۆ سەر مامۆستایانی ئایینیی کوردستانی ڕۆژهەڵات، شارەکانی کوردستانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، جێژنی ڕەمەزانیان بەڕێوە برد.
سپای شاری نۆدشە، بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ چالاکییەکانی حیزبە کوردییەکان، داوای لە لاوانی خوێندوار کرد کە ببن بە ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە.
چالاکانی مەدەنیی کوردستان، بۆ پشتیوانی لە زارا محەمەدی، گردەلوولێکی تویترییان، وەڕێخست.