گوازتنەوەی دوو زیندانیی سیاسیی کورد بۆ بەندی لاوان لە زیندانی ورمێ
ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، دوو زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی "کامران دەرویشی و سیامەک ئەشرەفی" لە بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ، بۆ بەندی لاوانی ئەو زیندانە ڕاگوێزران.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، دوو زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی "کامران دەرویشی و سیامەک ئەشرەفی" لە بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ، بۆ بەندی لاوانی ئەو زیندانە ڕاگوێزران.
ئیوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کامران قادری" خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە شاری مەریوان، بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پێکرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی شنۆیی بە ناوی "سەید وەهاب عەلیزادە" کوڕی سەید "ئیبراهیم" خەڵکی گوندی "بێژاوێ"ـی شاری شنۆ، لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، زیندانییانی زیندانی ورمێ، داوایان لێکراوە بەشداری لە ١١یەمین خولی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسدا بکەن.
ڕۆژی هەینی، ٢٥ی ڕێبەندان، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شارستانی سەقز، لە ساڵڕۆژی گیانلەدەستدانی "ڕەئووف شێخی"، ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، هێرشیان کردە سەر ماڵی بنەماڵەی ناوبراو و سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەی…
چەند ڕۆژ پێش هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کرماشان بە ناوی "ئیسماعیل مەنسووری" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە بنەماڵەی دەسبەسەرکراوان لە شاری سنه لە بەرانبەر ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کۆبوونە و خوازیاری ئازادیی دەسبەجێی کەسوکارەکانیان بوون.
ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕێبەندان، "سیامەک ئەشرەفی"، زیندانیی سیاسیی کورد، لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری ورمێ، مانی لە خواردن گرتووە.
ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕێبەندان، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق، لاوێکی تەمەن ٢٧ ساڵە، بە سەختی بریندار بوو و ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری ئیلام کرا.
دوو مێرمنداڵی مەریوانی بە ناوەکانی "حەمید ئەژدەری" کوری "مەحموود" و "ئوسامە بامداد" کوڕی "ئاران" خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، سەرەڕای تێپەڕینی حەوتوویەک لە دەسبەسەرکرانیان، چارەنووسیان ناڕوونە.