هاووڵاتییەکی پیرانشاری بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەتاح فروهەر" خەڵکی شاری پیرانشار، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەتاح فروهەر" خەڵکی شاری پیرانشار، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرا.
ڕۆژی شەممە ٢٨ی پووشپەڕ، شوانێک بە ناوی "ڕەسووڵ باکەند" کوڕی "عەبدوڵڵا" خەڵکی گوندی "بازرگان" سەر بە شاری پیرانشار، بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە خومپارەی سپای پاسداران گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی شەممە ٢٨ی پووشپەڕ، دارستانەکانی نیوان گوندەکانی "ڕوار، زۆم و ئەسپەرێز" ئاگریان تێبەردرا و لەلایەن دانیشتووانی ئەو گوندانەوە کۆنترۆڵ کرا.
مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئارمان حوسێنزادە تەمەن ٢٠ ساڵ، "بەهمەن ڕەحیمی" تەمەن ١٩ ساڵ، "میلاد حوسێنی" تەمەن ١٩ ساڵ و "سینا عەبدوڵڵاهی" تەمەن ١٧ ساڵ" خەڵکی شاری بانە لە دادگای ئینقلابی سەقز دادگایی کران.
ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، ژنێکی لاو بە ناوی "شیوا قوبادی" خەڵکی ڕوانسەر، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی پووشپەڕ، "کەماڵ حەسەن ڕەمەزان"، زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ورمێ، بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕاگوێزرا.
باری تەندروستیی یەکێک لە دەروێشەکانی تەریقەتی قادری بە ناوی "حەسەن غوڵامی" خەڵکی شاری مەریوان کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە خاڵی سنووریی باشماخ پێکرابوو، نالەبار ڕاگەیەندراوە.
ماڵپەڕی "مێرساد نیوز" نزیک لە سپای پاسداران، لە زاری دادستێنی شاباد بڵاوی کردەوە کە چەند کەس لە وەڕێخەرانی (لیدر) بانگەشە بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لەو شارە لەلایەن هێزی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراون.
لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "سرووش سوبحانی" کوڕی "غەفار" خهڵکی ئاوایی دزڵیی مەریوان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەتییەکان لاوێکی کوردیان بە ناوی "موجتەبا بەساتی" خەڵکی شاری شابادی کرماشان، دەسبەسەر کرد.