یەکشەممە، ٣ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

دوو لاوی مەهابادی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژ، لاوێکی مەهابادی بە ناوی "مەتین خولە" کوڕی "ئیدریس"، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتەی ٨٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کرا.

٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

پیلانی نوێی حکوومەتی ئێران دژی مزگەوتەکانی سوننی مەزهەب لە سنە

نوێنەری وەلیی فەقیهـ لە پارێزگای سنە بە دانی گەڵاڵەیەک بە ناوی "ڕێکارەکانی بەهێزکردنی بەسیج لە مەزگەوتەکانی پارێزگای سنە"، لە هەوڵی پیلانێکی نوێدایە کە بەسیجییەکان کۆنترۆڵی مزگەوتەکانی سنە بگرنە دەست.

٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە سەقز دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هادی عەلی ‌پوور" تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی گوندی "سونەتە"ی ناوچەی تیلەکۆی سەقز لە گوندی "ئێرانشا"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

٥ کۆڵبەر لە بانە بریندار کران

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژ، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری بانە، کرانە ئامانجی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و لە ئەنجامدا ٥ کۆڵبەر پێکران.

٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

ژنێکی کورد پاش ١٧ ساڵ لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەریدە ساڵحی" خەڵکی شاری مەریوان، پاش ١٧ ساڵ بە یارمەتیی خێرخوازان، چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆیی دژی ئێعدام، لە ئێعدام ڕزگاری بوو و ئازاد کرا.

٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٠