بەرپرسانی قوەی قەزاییە باس لە ئازادکردنی ٣٠ زیندانیی سیاسیی کورد دەکەن
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەرپرسانی قوەی قەزاییە باسیان لە ئازادکردنی ٣٠ زیندانیی ئەمنییەتیی کورد، کردووە.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەرپرسانی قوەی قەزاییە باسیان لە ئازادکردنی ٣٠ زیندانیی ئەمنییەتیی کورد، کردووە.
ڕێکەوتی ١٠ی خاکەلێوەی، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لە سێزدەهەمین ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە ئێعدامەکان لە ئێراندا بڵاوی کردووەتەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی، لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا، سەرەڕای گشتگیربوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەبێ…
کتێبی "وەرزەکان" تایبەت بە منداڵان لە نووسینی "عەباس زەندی" ناسراو بە "شۆڕش"، پەناخوازی کورد لە وڵاتی تورکیە، لە شاری تاران چاپ و بڵاو کرایەوە.
ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردپا، لە یەک ڕشتە ڕاپۆرتی جیاکردنەوە ــ ئاماریدا، باس لە بەرچاوترین حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە ساڵی ١٣٩٩دا، دەکات.
حوسێن کەمانگەر، زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی کامیاران، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە، بە سەرۆکایەتی دادوەر "سەعیدی"، حوکمی ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئامانج کاروانچی"، تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی ڕەسووڵ و خەڵکی سەردەشت، لەلایەن دادگای ئینقلابی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر "ڕەجەبی"، حوکمی ١٣ ساڵ زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپا.
بەهۆی زۆربوونی ڕێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، چوونە دەرەوەی هاووڵاتییان لە دوو پاڕێزگای ورمێ وکرماشان، بۆ سێزدەبەدەر، قەدەغە کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خاکەلێوە، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕێبوار قادری"، "پەرویز قادری"، "بێهرووز قادری" و "هاوژین قادری"، خەڵکی گوندی "یاقووباوا" سەر بە شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خاکەلێوە، مستەفا سەبزی، زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری ماکۆ، لە زیندانی ورمێ هاتە مەرەخەسی.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاحەدین ئەفلیدە"، کوڕی ڕەحمان و خەڵکی مەهاباد، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.