بەرپرسانی کاناڵی تێلێگرامی لە بانە بانگهێشت و هەڕەشەیان لێ کرا
ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە، بەرپرسانی کاناڵی تێلێگرامیی ئەو شارەی پاش بڵاوکردنەوەی هەواڵی کوژرانی "محەممەد خودایی کانیسێف"، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "کانیسێف" لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، بانگهێشت و هەڕەشەیانی لێ کردووە.








