سەردەشت/ بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کۆڵبەرێک پێکرا
ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کەریم خەندەدار" خەڵکی گوندی "میر شێخ حەیدەر"ی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کەریم خەندەدار" خەڵکی گوندی "میر شێخ حەیدەر"ی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کرا.
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، چەند بنەماڵەی چالاکانی سیاسیی کوردی بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کرد و لێپرسینەوەی لەگەڵ کردن.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرهاد زەندی" کوڕی "عێزتوڵڵا" و خەڵکی شاری سنە، بەهۆی تەقەی مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان، گیانی لەدەست دا.
لە ڕۆژانی ١٣ و ١٤ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، دوو ژنی لاوی کرماشانی، بەهۆی ڕەتکردنەوەی داخوازیی هاوسەرگیریی خوازبێنەکانیان، کوژران.
ڕۆژی شەممە ١٥ی خەزەڵوەر، کۆبوونەوەی دادگای پێراگەیشتن بە تۆمەتەکانی "مەرزیە مورادوەیسی، سیروان عەبدوڵڵاهی، عەتائوڵڵا ڕەزا ڕەبابی، مەهدی سەیفی، فەردین ڕەحیمی، قانع خاتری و عەلی ئەڵڵاوەیسی"، لە ئەندامانی کەمپینی "ژیانەوەی کوردستان" لە لقی…
ڕۆژی هەینی ١٤ی خەزەڵوەر، سەلاح شەریفزادە زیندانی سیاسیی کورد خەڵکی شاری بۆکان، پاش تەواوبوونی ماوەی مەرەخەسییەکەی گەڕایەوە بۆ زیندانی خەڵخاڵ.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فاتمە کەریمی" کچی "یەدوڵڵا" خەڵکی شاری ئیلام، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر "جەواد مستەفایی" بە شێوەی "غیابی" بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
بەرپرسانی زیندانی "قەرچەکـ"ـی وەرامین لەگەڵ زیندانییانی سیاسیی کورد لەو زیندانەدا بە شێوەیەکی نەشیاو هەڵسوکەوت دەکەن و زیندانییانی سیاسیی کورد بە "تێرۆریست" ناو لێ دەبەن.
ڕۆژی شەممە ١٥ی خەزەڵوەر، "ڕاشد مونتەزێری" زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی کامیاران، بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
دادستان و پەیوەندییە گشتییەکانی زیندانی سنە، کوژرانی زیندانییەک بە ناوی "خەسرەو جەماڵیفەر" خەڵکی شاری سنە، لەلایەن مەئموورانی زیندانی ئەو شارەیان ڕەت کردەوە.