چوارشەممە، ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار، سەبارەت بە داخستنی ناوەندی مەدەنیی "کافە کتێبی ئەندێشە"، لەلایەن ئیتتلاعاتی پیرانشارەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک داخرانی ناوەندی "کافە کتێبی ئەندێشە" و بەکارهێنانی توندوتیژی بەرانبەر بە هەڵسووڕاوانی ئەم ناوەندە، بەتوندی شەرمەزار و مەحکووم کرد.

٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢١
کوردستان

‌سەقز؛ هێزە ئیتلاعاتییەکان هەڕەشەی زیندانیکردنیان لە چالاکێکی مەدەنی کردووە

لە درێژەی بانگهێشتکردن و لێپرسینەوەی چالاکان و هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان، چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت کراوە و هەڕەشەی زیندانیکردنیان لێ کردووە.

٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢١
کوردستان

ئیلام؛ زیندانییەک بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی زیندان گیانی لەدەست دا

زیندانییەک بە ناوی "ڕوحوڵڵا مەلەکی" کوڕی "عەلی عەباس"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری "مێهران" لە زیندانی ئیلام بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکان و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی زیندان بەنیسبەت بارودۆخی تەندروستییەکەی، گیانی لەدەست دا.

٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢١ ئیلام
کوردستان

دوو هاووڵاتیی کورد بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کران

ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "زاهید درەخشانی" و "بورهان درەخشانی"، خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە مەریوان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.

٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢١
کوردستان

سایین قەڵا؛ لاوێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەز، لاوێک بە ناوی "خالید مڵکامە" کوڕی "محەممەد"، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی "سایین‌قەڵا" سەر بە پاڕێزگای ورمێ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢١ سایین قەڵا
کوردستان

سنە؛ کەژاڵ نەسری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی سەرماوەز، "کەژاڵ نەسری" تەمەن ٢٦ ساڵ و چالاکی مەدەنیی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییتەییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شونێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢١ سنە