قادر محەممەدزادە لە زیندانی یەزد هاتە مەرەخەسی
ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەشەمە، قادر محەممەدزادە زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی شاری بۆکان، لە زیندانی یەزد ئیزنی مەرەخەسیی پێ درا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەشەمە، قادر محەممەدزادە زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی شاری بۆکان، لە زیندانی یەزد ئیزنی مەرەخەسیی پێ درا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەمە، "خەبات شەکیبا" چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەمە، ئارام مورادیان هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"ی سەر بە شاری سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەمە، ٥ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "یووسف عومەرپوور"،"موراد مامەڕەش"،"ڕەحمان خزمەتگوزار"،"عەلی عومەرپوور" و "فەریاد شیلان" خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەمە، کەیوومەرس لەتیفی چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەشەمە، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "سەعید خوسرەوی" و" موختار شامورادی" خەڵکی شاری سەلاسیباوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکران.
فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای کرماشان، باسی لە دەسبەسەرکردنی ٢٦ کەس لە ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووری لەو شارە کرد.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەمە، سێ زیندانی بە ناوەکانی "جەعفەر ئیسماعیلی"، "سەعید ئارمت" و "عوسمان سەحرایی" خەڵکی ورمێ، بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە سێدارە ڕزگاریان بوو.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕەشەمە، حوکمی لە سێدارەدانی چوار زیندانی بە تۆمەتی "پەیوەندیدار بە مادەی سڕکەر" لە زیندانی ناوەندیی شیراز جێبەجێ کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی ڕەشەمە، دوو زیندانی بە ناوەکانی "پەیمان باباخانی و میرعەلی حوسێنی" لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران.