لاوێک بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی کرماشان ئازاد کرا
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئاکۆ بەهرامی" خەڵکی تازاوای شاری سەلاسیباوەجانی، بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان ئازاد کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئاکۆ بەهرامی" خەڵکی تازاوای شاری سەلاسیباوەجانی، بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەلال وەفایی" کوڕی عومەر خەڵکی شاری بۆکان، پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
هاووڵاتییەکی خەڵکی کوردستانی باکوور بە ناوی "حاتەم ئۆزدەمیر" لەلایەن دادگای ئینقلابی خۆی حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەشەمە، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا ڕوزڕۆخ" خەڵکی مەریوان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕەشەمە، دوای پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی سالانەی جاوید ڕەحمان، ڕێپۆرتێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پرسی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران لە ٤٩هەمین خولی کۆبوونەوەکانی شورای مافەکانی مرۆڤ، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان – ژنێڤ وتارێکی…
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕەشەممە، سەید محەممەد حوسێنی زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕەشەمە، محەممەد هوشەنگی چالاکی کورد بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
لە هەوڵێکی خێرخوازانەدا، بووک و زاوایەکی کوردی خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاو، بە پارەی شاییەکەیان، دوو زیندانییان لە زیندانی قەسری شیرین ئازاد کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کاوە خوسرەوی" خەڵکی گوندی "قاڵیچە"ی شاری سەلاسیباوەجانی، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود، پێکرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕەشەمە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەمین ئێرانیزادە" کوڕی ناسر خەڵکی گوندی "قاسملوو" و شێرزاد شەوقی قاسملوو" کوڕی خالید خەڵکی گوندی "مام برایم" سەر بە شاری ورمێ، لەلایەن دادگای ئینقلابەوە بە زیندان مەحکووم کران.