ھەینی، ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

سنە؛ لوقمان ئەفزەلی بە گۆڕینی زۆرەملێی شوێنی خزمەتەکەی مەحکووم کرا

لوقمان ئەفزەلی، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی کوردستان - سنە، لەلایەن هەیئەتی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی فەرمانبەرانی پارێزگای سنە، بۆ ماوەی دوو ساڵ بە گۆڕینی زۆرەملێی شوێنی کارەکەی بۆ پارێزگای "ئەردەبێڵ" مەحکووم کرا.

١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ سنە
کوردستان

بڕیاری دەسبەسەرکرانی چوار چالاکی سێنفیی مامۆستایانی دیواندەرە بۆ مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژ، بڕیاری دەسبەسەرکرانی کاتیی ئومید شامحەممەدی، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزادە، لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - دیواندەرە، بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە.

١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کوردستان

سێ هاووڵاتیی کورد پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان ڕەوانەی زیندانی شنۆ کران

ڕۆژی سێشەممە ١١ی گەلاوێژ، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "بەهمەن مەحموودی‌ئازەر"، خەڵکی شنۆ، "فەرهەنگ کەرامەت (ئالانی)" و "یەعقووب مەحموودی‌ئازەر" خەڵکی گوندی "سینگان"ی ئەو شارە، پاش تەوابوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان لە یەکێک لە گرتنگە…

١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کوردستان

منداڵێکی کار بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە گیانی لە دەست دا

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژ، منداڵێکی کار بە ناوی "ماردین سڵامەتییان (کوردە)" تەمەن ١٠ ساڵ خەڵکی شاری بۆکان، بەهۆی قورسی برینەکانییەوە لە ئەنجامی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە و سووتانی جەستەی لە نەخۆشخانەی ورمێ، گیانی لە دەست دا.

١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢