دووشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

تایبەت؛ دانانی کامێرای ئەمنییەتی، هەڕەشەکردن لە بازاڕیان و ناردنی هێز و گەشتلێدانی هێزی سەرکوت لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی قەتڵی حکوومەتیی ژینا_مەهسا ئەمینی لە سەقز

لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی قەتڵی حکوومەتیی ژینا_مەهسا ئەمینی کە کەمتر لە دوو حەفتەش بۆ ساڵوەگەڕی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی ماوە، کۆماری ئیسلامی لە ترسی هەستانەوەی دووبارەی خەڵک و دەسپێکردنەوەی ناڕەزایەتییەکان، شاری سەقز، زێدی ژینا و شوێنی…

١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٣
کوردستان

ناسر دالە، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لە زیندانی نەغەدەوە بۆ زیندانی ماکۆ دوور خرایەوە

ڕۆژی شەممە، ١١ی خەرمانانی ١٤٠٢، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ناسر(محەممەد) دالە"، تەمەن ٣٢ ساڵ، کوڕی عوسمان، خەڵکی گوندی "زەنگیاوێ" و دانیشتووی "شیناوێ"، سەر بە شاری پیرانشار لە زیندانی نەغەدەوە بۆ زیندانی ماکۆ دوور خرایەوە.

١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٣
کوردستان

چوار زیندانیی خۆپیشاندەری خەڵکی ئاودانان و دەڕەشار لە گرتنگەی ناوەندیی ئیلام، مانیان لە خواردن گرتووە

ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٢، چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی "وەحید چاوران"، "ناسر ڕەزایی" و "محەممەدحوسێن حاسڵی" خەڵکی ئاودانان و "دوکتور بەختیار محەممەدزادە"، خەڵکی دەڕەشار لە گرتنگەی ناوەندیی ئیلام، لە ناڕەزایەتی بە ناڕوونیی چارەنووسیان،…

١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٣
کوردستان

نازیلا مەعرووفیان پاش ٥ ڕۆژ دەسبەسەرکران و مانگرتن لە خواردن، بە یەک ساڵ زیندان و ١٥ میلیۆن تمەن سزای نەختی مەحکووم کرا

نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژنامەوانی کوردی خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران, پاش ٤ جار دەسبەسەرکران دوای دەسپێکی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری و ١٥ میلیۆن تمەن سزای نەختی مەحکووم کرا. نازیلا لە سەرەتای دەسبەسەرکرانیەوە مانی…

١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٣
کوردستان

ئەیووب ئاغالیانی، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

ڕۆژی چوارشەممە، یەکی خەرمانان، خۆپیشاندەرێک بە ناوی "ئەیووب ئاغالیانی"، تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی جەهانگیر، پاش ئامادەبوون لە لقی جێبەجێکاری سزای دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە دەسبەسەر کرا و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا.

١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣
کوردستان

مەهاباد؛ خالید مەولان‌نژاد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خالید مەولان‌نژاد"، کوڕی محەممەد، خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣ مەهاباد