سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران
ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مێهران کووهی"، مێهدی فەیزی" و "ئومید خوسرەوی"، خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مێهران کووهی"، مێهدی فەیزی" و "ئومید خوسرەوی"، خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەرمانان، بێهنام سەمووری، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرەڕای تێپەربوونی دوو حەفتە لە دەسبەسەرکرانی سەفا عائێلی، خاڵۆی ژینا_مەهسا ئەمینی، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
شەوی یەکشەممە، ٢٦ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "شارام ڕەسووڵزادە"، خەڵکی سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بریندار بوو.
دادگا، حوکمی یەک مانگ دەسبەسەرکرانی کاتیی بۆ هێرۆ قەدیمی، چالاکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی سەقز، دەر کرد.
شەوی یەکشەممە، ٢٦ی خەرمانان، هاووڵاتییەک بە ناوی "مێهدی حاتەمی"، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری دێهلۆڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "ڕەزا ئیبراهیمی" و "سەجاد سەیدمورادی"، خەڵکی شاری دێهلۆڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانان، هاووڵاتییەک بە ناوی "جەماڵ حوسێنپوور"، لەگەڵ دوو کوڕەکەی خۆی بە ناوەکانی "ئەحمەد و مێهدی حوسێنپوور"، خەڵکی گوندی "ساوان"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بەهمەن بالوی"، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی دێهلۆڕان، دانیشتووی شاری ئەراک، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ئازاد ئەمینی، چالاکی ژینگەپاریزیی خەڵکی سەقز، بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ڕاگوێزراوە.