یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

ڕاگواستنی کۆڵبەرێک بۆ نەخۆشخانەیەکی تاران

ئەمیر کەریمی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "گۆشخانی"، سەر بە شاری سەوڵاوا کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار ببوو، بەهۆی قووڵیی برینەکانییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لە تاران کراوە.

٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٣
کوردستان

قوروە؛ گورچیلەی ئامیار فەتحوڵڵاهی، قوتابیی تەمەن ١٦ ساڵ، لە ئاکامی لێدانی هێزەکانی ئیتلاعاتدا تووشی خوێنبەربوون بووە

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢، قوتابییەکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی "ئامیار فەتحوڵڵاهی" کوڕی تۆفیق، خەڵکی شاری قوروە، پاش ئەوەی کە لەلایەن یەکێک لە کارمەندانی پەروەردەوە ڕادەستی ئیدارەی ئیتلاعاتی قوروە کراوە، لێی دراوە و هەڕەشەی مردنی لێ کراوە…

٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ قوروە
کوردستان

پیرانشار؛ کوژرانی ژنێکی تەمەن ٢١ ساڵەی قوربانیی منداڵ‌_هاوسەری لەلایەن باوکیەوە

کاتژمێر ٢ و ٢٠ خولەکی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ژنێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە ناوی "ترووسکە عەبدوڵڵازادە"، کچی کەریم (ناسراو بە حاجی)، خەڵکی گوندی "کاسەکەران"، سەر بە پیرانشار و دانیشتووی ئەم شارە، کە قوربانیی منداڵ_‌هاوسەری بووە،…

٢٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ پیرانشار
کوردستان

زیندانی ورمێ؛ ئەرسەلان خودکام تووشی کێشەی بینین بووە

چاوی چەپی ئەرسەلان خودکام، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی مەهاباد، کە لە زیندانی ورمێدا ماوەی حوکمەکەی تێدەپەرینێت، دوابەدوای بێبەریبوون لە چارەسەری پزیشکی، تووشی کێشەی بینین بووە.

٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ زیندانی ورمێ
کوردستان

ڕەزا ڕەسایی، هاووڵاتیی کوردی یارسان و لە خۆپیشاندەرانی دەسبەسەرکراو، بە تۆمەتی کوشتنی بەرپرسێکی ئەمنییەتی بە لەسێدارەدران مەحکووم کرا

ڕەزا (غوڵامڕەزا) ڕەسایی، هاووڵاتیی تەمەن ٣٤ ساڵی یارسان، خەڵکی شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان کە لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ٢١ـەمین ساڵوەگەڕی سەید خەلیل عالی‌نژاد لە ڕێبەرانی کوردی یارسان و لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادی…

٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٣
کوردستان

بێبەریکردنی سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان و دەبیری بەرەی یەکگرتووی کورد لە مورەخەسیی دەرمانی

سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان و دەبیری بەرەی یەکگرتووی کوردسەرەڕای کێشەی جەرگ، سی، پرۆستات و زەختی خوێن، لە مورەخەسیی دەرمانی بێبەری کراوە.

٢١ی ڕەزبەری ٢٧٢٣