یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

کوردستان؛ کوژران و برینداربوونی ٥٨ کۆڵبەری کورد لە ماوەی دوو حەفتەدا (٣ کوژراو و ٥٥ بریندار)

تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، لە ماوەی حەفتەکانی ڕابردوودا، بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە؛ بە جۆرێک کە تەنیا لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا، ٥٨ کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی…

٢٥ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ کوردستان
کوردستان

زیندانی بۆکان؛ سۆران شەریفی، زیندانیی سیاسیی کورد مانی لە خواردن گرت

سۆران شەریفی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی بۆکان، بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە ڕەتکرانەوەی داواکارییەکەی بۆ وەرگرتنی مورەخەسی لەلایەن دادستان و ئیتلاعاتی ئەم شارەوە، مانی لە خواردن گرت.

٢٥ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ زیندانی بۆکان
کوردستان

بانه؛ کۆڵبەرێکی تر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا

شەوی چوارشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەر، "جەلال حەیدەریان"، کۆڵبەری تەمەن ٢٨ ساڵی خەڵکی گوندی "قاچیان"، سەر بە بەشی کەرەفتووی شاری دیواندەرە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە کوژرا.

٢٥ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ بانه
کوردستان

سنە؛ ئومید ئەسەدی بە ٣٩ مانگ زیندان مەحکووم کرا

ئومید ئەسەدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی کامێران، دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر، "کەرەمی"، بە ٣٩ مانگ زیندان مەحکووم کراوە کە جێبەجێکرانەکەی لەلایەن دادگاوە بۆ ماوەی دوو ساڵ، هەڵپەسێردراوە.

٢٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ سنە
کوردستان

حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک لە زیندانی سەڵماس جێبەجێ کرا

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەر، زیندانییەک بە ناوی "ئارمان بابازادە عەیان"، کوڕی بەهرام، خەڵکی گوندی "عەیان"، سەر بە بەشی ناوەندیی سەڵماس لە زیندانی ئەم شارە لە سێدارە درا.

٢٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣
کوردستان

بانە؛ برینداربوونی چوار کۆڵبەر لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە/٢ کەسیان تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵە

لە درێژەی شەپۆلی تەقەکردنە هەڕەمەکییەکانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکان، چوار کۆڵبەر کە دوو کەسیان تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵ بووە، لە سنووری بانە و بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بریندار کران.

٢٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ بانە