دوو کەس لە پێرسۆنێلی پێترۆشیمیی ئیلام، هەوڵی خۆکوژییان دا
ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی سەرماوەز، جەواد نەورۆزی و مستەفا عەباسی، لە پێرسۆنێلی پێترۆشیمی چواری ئیلام، بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە دەرکرانیان لەسەر کارەکانیان، هەوڵی خۆکوژییان دا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی سەرماوەز، جەواد نەورۆزی و مستەفا عەباسی، لە پێرسۆنێلی پێترۆشیمی چواری ئیلام، بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە دەرکرانیان لەسەر کارەکانیان، هەوڵی خۆکوژییان دا.
مامۆستا ئیبراهیم سەلیمی، پێشنوێژی مزگەوتی "چوار یاری نەبی"ی شاری پیرانشار، لە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی ورمێدا بە سێ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "فەرزاد گوڵمحەممەدی"، کوڕی جەواد، خەڵكی گوندی "پاڵنگان"، سەر بە شاری کامێران لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی سەرماوەز، موژگان کاوسی، لێکۆڵەر و چالاکی بواری زمان و ئێتنیکی خەڵکی کەلاردەشتی مازەندەران، پاش بانگهێشتکران بۆ لقی جێبەجێکاری حوکمە کەیفەرییەکانی ئەم شارە، دەسبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی، ڕەوانەی زیندانی…
حوکمی زیندان و دوورخرانەوەی پەرهام پەروەری، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن لقی ٩ی دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست کرایەوە.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "عەلی قادری"، تەمەن ٥٢ ساڵ و کوڕی محەممەد، دانیشتووی شاری مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.
ئەشکان فەهیم، چالاکی ئەدەبی و فەرهەنگیی کوردی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "دووستی"، بە زیندان و دوورخرانەوە مەحکووم کرا.
سەرەڕای تێپەڕبوونی مانگێک لە دەسبەسەرکرانی عادڵ پیرووزی، زیندانیی سیاسیی خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە شاری مەریوان، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەز، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی کەیۆمەرس ئەمیری، شاعیر و نووسەری خەڵکی کرماشان و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووە.
هێزە ئەمنییەتییەکانی سەقز، بە فێڵی "سکاڵای ڕوووداوی هاتوچۆ"، وێڕای بانگهێشتی فایەق یووسفی، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ" و زیندانیی سیاسیی پێشوو بۆ یەکێک لە کەڵانتەرییەکانی شاری سەقز، هێرشیان کردە سەر ماڵی ناوبراو و دەستیان بە پشکنینی ماڵ…