یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

نەغەدە؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی، ٢٩ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئازاد بەندەری"، خەڵکی نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ نەغەدە
کوردستان

پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی بەفرانبار، لاوێکی کورد بە ناوی "حامد بێهراج"، تەمەن ٢٠ ساڵ و کوڕی جەلال، خەڵكی گوندی "سەرینچاوێ"ی سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٣ پیرانشار
کوردستان

سنە؛ گوڵاڵە وەتەندووست، پارێزەر و چالاکی بواری ژنان ٦ ساڵ و حەوت مانگ سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

گوڵاڵە وەتەندووست، پارێزەر و چالاکی بواری ژنان و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، خەڵکی مەریوان و دانیشتووی سنە، سزای ٦ ساڵ و ٧ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٣ سنە
کوردستان

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە فیشەک و لێدانی لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە لە سنووری بانە

ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئیدریس ئیسماعیلی"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی سەقز بە هۆی بەرکەوتنی فیشەک و لێدانی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە، بەتوندی بریندار بوو.

٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٣
کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ناسر عەلیپوور" خەڵکی گوندی "داشبەند" سەر بە شاری بۆکان و "ڕێبوار کووهگەرد" خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٣ بۆکان
کوردستان

ئیلام؛ ساسان چەمەن‌ئارا، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەسبەسەر کرایەوە

ساسان چەمەن‌ئارا، هونەرمەندی کوردی خەڵکی ئیلام و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە ئیلام دەسبەسەر کرا.

٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٣ ئیلام