یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

دەسبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار

سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "شوانە خزرنژاد" کوڕی موراد، "ئەحەد خزرنژاد" کوڕی سلێمان و "سەلاح خزرنژاد" کوڕی موراد خەڵکی ئاوایی "گردەبن"ی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کوردستان

سزای بەندکرانی ئازاد خانچەزەڕ، چالاکی کرێکاری و کۆمەڵایەتی بۆ سزای نەختی گۆڕدرا

سزای ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیریی ئازاد خانچەزەڕ، چالاکی کرێکاری و کۆمەڵایەتیی خەڵکی مەریوان، لەسەر بڕیاری پزیشکی دادوەریی پارێزگای سنە، بەهۆی نەبوونی توانایی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی بەندکران، لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ سزای نەختی گۆڕدرا.

٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کوردستان

مەهاباد؛ سیامەند مینا بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سیامەند مینا" دانیشتووی گوندی "گردەبەردان"ی مەهاباد، بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد، کرا.

٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ مەهاباد
کوردستان

عەلا فەتحی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕێبەندان، عەلا فەتحی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دیواندەرە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.

٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کوردستان

زیندانی قزڵحسار؛ ڕاگواستنی فەرهاد سەلیمی، بەندکراوی عەقیدەتیی کورد بۆ ژووری تاکەکەسی و مەترسیی جیددیی لەسێدارەدرانی ناوبراو لەکاتێکدا کە لە مانگرتندایە

شەوی شەممە، ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٢، مامۆستا فەرهاد سەلیمی، بەندکراوی عەقیدەتیی کورد کە لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەجە و سێ حەفتەیە مانی لە خواردن گرتووە، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە و مەترسیی لەسێدارەدرانی لەسەرە.

٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کوردستان

ڕوونبوونەەوەی شوناسی ٦ کەس لەو کۆڵبەرانەی کە لەلایەن هێزە سنوورییەکانی تەوێڵەوە بێڕێزیان پێ کرابوو و لێیان درابوو

ڕۆژی ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٢، ڤیدیۆیەک لە توندوتیژیی هێزە سنوورییەکان لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی خەڵكی جوانڕۆ و مەریوان لە سنووری "تەویڵە" بڵاو بووەوە کە ئەم هێزانە وێڕای توندوتیژی، سەری ئەم کۆڵبەرانەشیان تاشیبوو.

٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کوردستان

مامۆستا حوسێن عەلیمورادی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بانگ کرا

مامۆستا حوسێن عەلیمورادی، پێشنوێژی مزگەوتی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا"ی سنە و بەرپرسی قوتابخانەی زانستی دینی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا" بە مەبەستی جێبەجێكرانی سزاکەی، بانگی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتیی هەمەدان کرا.

٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣