بەرموور، راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەربارەت بەپرسی ژنان
حەفتەی چوارەمی مانگی گەلاوێژی ١٣٩٢ی هەتاوی
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
حەفتەی چوارەمی مانگی گەلاوێژی ١٣٩٢ی هەتاوی
کچێکی تەمەن ٢١ ساڵ و دانیشتووی شاری شنۆ بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێــنا.
دوابە دوای کوژرانی سەربازێکی کوردی خەڵکی گوندی "نگڵ"ی سەربە شاری سنە بەناوی "یاسر محەممەدی" لە پادگانی ئەهواز، تاکە سەربازی کوردی هاوڕێی خۆی لەو پادگانە، نهێنییەکانی کوژرانی ناوبراوی ئاشکرا کرد.
رێوڕەسمی کۆڕیادی شێرکۆبێکەس، شاعیری ناوازەی کورد رۆژی پێنجشەممە لە تالاری "وەحدەت"ی تاران بەرێوە چوو.
زیندانییەکی کوردی بەساڵاچووی کوردی خەڵکی شاری سەقز لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج، بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.
لەماوەی رابردوودا، ٣ چالاکی خوێندکاریی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێکراوە.
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە ناوچەکانی سەلاسی باوەجانی و جوانڕۆ، ٢٠ هاووڵاتیی کورد کوژراون و بریندار بوون.
پچڕاندنی هێڵی ئاوی گوندەکانی ناوچەی روانسەر لەلایەن ئیدارەی ئاوی ئەو شارەوە، ناڕەزایەتیی دانیشتوانی گوندەکانی ئەو ناوچەیەی بەدواوە بوو.
منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵەی کورد لە ئیلام بەهۆی کەمتەرخەمیی و هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لەدەست دا.
موحسین جەڵدیانی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ پاش ٤ ساڵ راگیران لە زیندانەکانی شاری ئەراک و مەهاباد، لە زیندان ئازاد کرا.